Accessibility links

سەرۆکی ئەمەریکا گومرگی سەر ئاسن و ئەلمنیۆمی تورکیا زیادەکات


سەرۆکی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمەریکا داوای لە لایەنە پەیوەندیدارەکانی وڵاتەکەی کردووە گومرگی سەر ئاسن و ئەلمنیۆمی تورکیا دوو هێندە لێبکەن، ئەمەش پاش وتارە توندئامێزەکەی سەرۆکی تورکیا.

ئەمڕۆ هەینی لە پاش ئەوەی ڕەجەب تەیب ئەردۆغان بە شێوەیەکی ناڕاستەوخۆ ئەمەریکای تاوانبارکرد بەوەی شەڕێکی ئابوری لە دژی تورکیا بەڕێوەدەبات، سەرۆک ترامپ لەسەر تویتەرەکە نووسی"ئێستا مۆڵەتم دا گومرگی سەر ئاسن و ئەلمنیۆمی تورکیا دوو هێندە لێبکەن لەم کاتەی لیرەی تورکی بە خێرایی دەشکێت لە بەرامبەر دۆلاری بەهێز! ئێستا هی ئەلمنیۆم دەبێت بە 20% و ئاسنیش دەبێت بە 50%. لەم کاتەدا پەیوەندیمان لەگەڵ تورکیا باش نیـیە."

هەر لەگەڵ بڵاوبوونەوەی هەواڵی زیادکردنی گۆمرگی ئەمەریکا بەسەر ئاسن و ئەلمنیۆمی تورکیا، هێندەی دیکە لیرە شکا و 100 دۆلار کە هەتا پێش چەند کاژمێرێک بە 615 لیرە بوو، زیادیکرد بۆ 659 لیرە، بەڵام دواتر گەڕایەوە بۆ 645 لیرە.

جێی ئاماژەیە ئەمڕۆ هەینی ئەردۆغان لە وتارێکیدا لە شاری بایبورتی باکوری ڕۆژئاوای وڵاتەکەی گوتی هەندێک وڵات لە پاش هەوڵی کودەتاکەی ساڵی 2016 دەست وەردەدەنە کاروباری ناوخۆی تورکیا و پشتیوانی لە کودەتاچیـیەکان و تێرۆرستان دەکەن. پاشان ئەم دۆخەی ئێستای دراوی وڵاتەکەی بە شەڕێکی ئابوری ناودێرکرد و گوتی لەم شەڕەشدا سەردەکەون، وە هەرگیز بە هەڕەشە و فشار چۆک دانادەن.

XS
SM
MD
LG