Accessibility links

دوو لە لایەنگرانی سەرۆکی تورکیا لە ئەمەریکا سزای ساڵێک زیندانی دران


دادگایەکی واشنتنی پایتەخت پـشتڕاستیکردەوە دوو لە لایەنگرانی ڕەجەب تەیب ئەردۆغان سەرۆکی تورکیا سزای زیندانی دران لەسەر ئەو هێرشەی لە مانگی پـێنجی ساڵی ڕابردوو لە واشنتن کردیانە سەر خۆپـیشاندەرانی ئاشتیخوازی کورد.

دادوەر ماریسا دێمۆ ڕۆژی پـێنجشەممە بڕیاری دا هەریەک لە سنان نارین و ئەیوب یڵدرم کە بە ڕەچەڵەک تورکن و ئێستا هاوڵاتی ئەمەریکایـین، سزای ساڵێک و یەک ڕۆژ زیندانی دەدرێن لەسەر ئەو توندوتیژیـیەی لە بەرامبەر خۆپـیشانداران کردبوویان.

هەردوو تاوانبار لە مانگی دوازدەی ساڵی ڕابردوو دانیان‌نا بە تاوانەکەیان کە لە بەردەم شوێنی حەوانەوەی باڵیۆزی تورکیا لە واشنتن بە توندی لە خۆپـیشاندەرانیان دابوو و زیانی جەستەیـیان پـێگەیاندبوون.

دادوەر ماریسا گوتیشی هەردوو تاوانبار کە دانیانـناوە بە تاوانەکەیاندا، لە ماوەی چەند هەفتەیەکی دیکە ئازاددەکرێن بەو پـێـیەی کە لە مانگی شەشی ساڵی ڕابردووەوە دەسـتگیرکراون.

جێی ئاماژەیە لەسەر ئەم کەیسە 19 کەس تۆمەتبارکرابوون، لەوانە ژمارەیەکیان پاسەوانانی تایبەتی سەرۆکی تورکیا بوون. بەڵام دواتر کەیسی 11 کەسیان داخران، چواریان لە پاش سەردانەکەی مانگی 11 ی ساڵی ڕابردووی بنالی یڵدرم سەرۆک وەزیری تورکیا بۆ واشنتن و حەوت کەیسەکەی دیکە لە پاش سەردانەکەی مانگی دووی ئەمساڵی ڕێکس تیلەرسن وەزیری دەرەوەی ئەو کاتەی ئەمەریکا بۆ ئەنکەرە.

XS
SM
MD
LG