Accessibility links

وەزیری دەرەوەی ئەمریکا باس لە پەیوەندیەکانی نێوان واشنتۆن و ئانکەرە دەکات

  • VOA News

وەزیری دەرەوەی وڵاتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا دان دەنێت بەوەی پەیوەندییەکانی نێوان وڵاتەکەی و تورکیا ئاڵۆز و خراپە، بەڵام دەشڵێت هیوای هەیە ئەم پەیوەندیانە بەرەو باشتر بڕۆن لەگەڵ ئەم ئەندامەی هاوپەیمانێتی ناتۆ و بەشدار لە هاوپەیمانێتی شەڕی دژی تێرۆریستانی دەوڵەتی ئیسلامیدا.

ڕیکس تێڵەرسن لە لێدوانێکیدا لە ئەستانبوڵ ئاماژەی بەوە کردووە کە هەردوو وڵات لە دەسپێکی گێڕانەوەی متمانە بزربووەکەی نێوانیاندان.

تێڵەرسن دەڵێت لەوەتای بووەتە وەزیری دەرەوەی ئەمریکا سێ جار لەگەڵ سەرۆکی تورکیادا کۆبۆتەوە و هەموو جارێکیش پەرەسەندنی زیاتر هەبووە لە زمانی وتووێژەکانیاندا.

وەزیری دەرەوەی ئەمریکا دەڵێت سەختی دەمێنن لەم پەیوەندیانەدا بەڵام هەنگاوی بەرایی نراون بۆ باشترکردنی پەیوەندییەکان لەسەر بنچینەیەکی گونجاو.

پشێوی پەیوەندییەکان لە نێوان واشنتۆن و ئانکەرە بەهۆی پشتیوانییەکانی وڵاتە یەکگرتووەکانی ئەمریکاوە بووە بۆ سەرهەڵداوانی کورد لە سوریا و هەروەهاش ئەو سەرکوتکردنانەی حکومەتی تورکیا دەستیپێکردبوو لە پاش کودەتا سەرنەگرتووەکەی مانگی حەوتی ساڵی پار بۆ لادانی ڕەجەب تەیب ئەردۆغان لە دەسەڵات.

XS
SM
MD
LG