Accessibility links

دوو بەرپـرسی باڵای دیموکراتەکان ناڕەزایی بەرامبەر ڕێکەوتنەکەی ئەنکەرە دەردەبڕن


نانسی پـیلۆسی سەرۆکی ئەنجومەنی نوێنەرانی ئەمەریکا و چەک شومەر سەرۆکی دیموکراتەکان لە ئەنجومەنی سینات پـێکەوە ڕاگەیاندنێکیان بڵاوکردەوە سەبارەت بە هەڵوەشاندنەوەی بڕیاری سزادانی کاربەدەستانی حکومەتی تورکیا لەلایەن سەرۆک ترامپەوە لە پاش ئەو ڕێکەوتنەی دوێنێ پـێنجشەممە لە ئەنکەرە پـێیگەیشتن.

لە ڕاگەیاندنەکەیاندا دەڵێن:

" بڕیاری سەرۆک بۆ هەڵوەشاندنەوەی ئەو سزایانەی سەر تورکیا سەپـێندراون بەهۆی هێرشی دڕاندانەی بۆ سەر هاوبەشە کوردەکانمان، لە بەرامبەر ئاگربەستێکی بە ڕواڵەت، بە شێوەکی مەترسیدار متمانەکردن بە سیاسەتی دەرەوەی ئەمەریکا دەخاتە ژێر پـرسیارەوە، وە پەیامێکی مەترسیدار بە هاوپەیمان و دوژمنانمان دەنێرێت کە ئەویش ئەوەیە ناکرێت متمانە بە قسەکانمان بکرێت.

سەرۆک ئەردۆغان دەستی لە هیچ هەڵنەگرتووە، وە سەرۆک ترامپ هەموو شتێکی داوەتێ. تورکەکان بە ئاشکرا گوتویانە ‘ ئەمە ئاگربەست نیـیە’ وە بە ڕوونی گوتوویانە’ بۆ ماوەی 120 کاتژمێر ئۆپەراسیۆنەکە ڕادەگرن هەتا تێرۆرستان دەڕۆن‘ ــ کە ئەمە مەبەستیان جەنگاوەرە کوردە قارەمانەکانە ئەوانەی نزیکەی 11 هەزار قوربانیـیان داوە لە شەڕەکەماندا بۆ شکستهێنان بە داعش. هەروەها ئەم ڕێکەوتنە هیچ سوودی نیـیە بۆ ڕێگەگرتن لە هەڵهاتنی داعشە زیندانیکراوەکان، وە نیشانی دەدات سەرۆک بە تەواوی هیچ ستراتیژیەتێکی نیـیە بۆ شکستهێنان بە داعش. ئەو قسەیەی دەڵێن تورکیا و سوریا پاسەوانی زیندانیکراوەکان دەکەن جێی شەرمە و ئاسایشی وڵاتەکەمان دەخاتە بەر مەترسیـیەوە. هێشتا داعش هەڕەشەیە، وە بێ گومان لە جاران زیاتر سەرۆک ترامپ گڵۆپی سەوزی بۆ ئەردۆغان هەڵکردووە بۆ ئەنجامدانی هێرشی داگیرکاری بۆ سەر سوریا.

سەرۆک ترامپ ئاژاوە و نائارامیـیەکی لە سوریا نایەوە کە بووەتە هۆی کوژرانی دەیان کەسی سیڤیلی بێ تاوان، وە ئاوارەبوونی سەدان هەزار کەسی دیکە و داعش هان دەدات سەرلەنوێ بگەڕێتەوە. تەنیا نەیارانمان سوودمەندن لە سیاسەتەکانی سەرۆک: داعش، بەشار ئەسەد، ڤلادیمیر پـوتن، ئێرانن. ئەم بڕیارەی ئەمڕۆ ئەوە پـشتڕاستدەکاتەوە سەرۆک ترامپ لە پـوتن ناڕوانێت وەک مەترسی بۆ سەر وڵاتەکەمان.

دوێنێ، دەنگدانی هەردوو پارت بە دەنگی 345-60 لە ئەنجومەنی نوێنەران لە دژی بڕیاری سەرۆک وە داواکردنی ستراتیژیەتێکی ڕوون و ئاشکرا بۆ دژی داعش هەنگاوێکی گرنگە، وە پـێویستە ئەنجومەنی سیناتیش دەستبەجێ هەمان کاربکات بکات. هەفتەی داهاتوو، ئەنجومەنی نوێنەران کۆمەڵێک سزای توند پەسەند دەکات کە لەلایەن هەردوو پارتەوە ئامادەکراون بۆ نەهێشتنی ئەو کارەساتە مرۆیـیەی سەرۆک ترامپ لە سوریا نایەتەوە. سەربازانمان و هاوپەیمانانمان و هاوبەشەکانمان کە هەموویان بەدەست شەڕی سوریاوە دەناڵێنن شایستەی ڕێبەرایەتیـیەکی زیرەک و بەهێز و ژیرن لە واشنتن."

XS
SM
MD
LG