Accessibility links

ڤیدیۆ: دایک و کچێکی ئەمەریکایی ئازایانە ڕووبەڕووی دزێک دەبنەوە


دایک و کچێک لە شاری تولسای ویلایەتی ئۆکلاهۆما ئازایانە ڕووبەڕووی دزێک بوونەوە کاتێک هەوڵی دابوو بە زەبری چەک چی لە دەغیلەکەیاندایە بەتاڵان بەرێت.

ڕووداوەکە ئێوارەی پـێنجشەممەی ڕابردوو بوو، دزەکە بە تاپـڕێکەوە چووە سەر فرۆشگاکەیان و کچەکە "ئاشلی لی" تەمەن 33 ساڵ لەگەڵ دایکی" تینا ڕینگ" تەمەن 53 ساڵ سەرەتا هیچ بەرگریـیەکیان نەکرد و ڕێگەیان بە دزەکە دا هەرچی پارە هەبوو لە دەغیلەکەیاندا بخاتە گیرفانیـیەوە.

پاشان دزە لەوەدا بوو فرۆشگاکە جێبهێڵێت، بەڵام کچەکە پەنجەی نا بە دوگمەی داخستنی هەردوو دەرگای فرۆشگاکە تاوەکو ڕانەکات و هەروەها نەتوانێت بۆیان بگەڕێتەوە. دەرگای دەرەوە دەستبەجێ داخرابوو، بەڵام دەرگای دووەم لەوەدابووە دابخرێت، دزەکە فریاکەوت بگەڕێتەوە ناو فرۆشگاکە تاوەکو بە چەکەکەی دیسانەوە هەڕەشەیان لێبکاتەوە.

دزە ئەوەی چاوەڕوانی نەدەکرد کچە و دایکە هەریەکەیان سەروو دەمانچەیان پـێبێت، ئیدی ڕووبەڕووبوونەوەکە دەسـتیپـێکرد کە نزیکەی یەک خولەک و نیوی درێژە کێشا. لەو ماوەیە هەرسێکیان لەسەر لێواری ژیان مەرگدا بوون.

بەڵام دواتر کچە و دایکە توانیان دزە برینداربکەن و خۆیان لە فرۆشگاکە هەڵبێن.

پـۆلیسی تولسا لەسەر تویتەری خۆی لە بارەی ڕووداوەکە چەند وێنەیەکی شوێنەکەی بڵاوکردووەتەوە و نووسیویەتی پـیاوێک گەیشتووەتە نەخۆشخانە کە چەند گولـلەیەکی پـێوەبووە و لە دزەکە دەچێت.

ڤیدیۆی کامێرای چاودێری فرۆشگاکە لە ڕۆژی شەممەوە لە میدیاکانی ئەمەریکا بڵاوبووەتەوە و دیسانەوە پـرسی یاسای هەڵگرتنی چەکی لە وڵاتەکە هێنایەوە بەرباس. بەشێک دەڵێن پـێویستە ئەو یاسایە گۆڕانکاری تیادابکرێت کە ڕێگە بە زۆر کەس نەدرێت چەک هەڵبگرێت و هەروەها چەکی ئۆتۆماتیکی قەدەغەبکرێت. بەڵام لە بەرامبەردا بەشێک هەن دەڵێن بەپـێی دەستور ئەوە یەکێکە لە مافی هاوڵاتی ئەمەریکایی کە چەکی خۆی هەبێت تاوەکو بتوانێت بەرگری لە خۆی بکات.

کچ و دایکێک ڕووبەڕووی دزێک دەبنەوە
please wait

No media source currently available

0:00 0:02:16 0:00

XS
SM
MD
LG