Accessibility links

بەڕێوبەرایەتی ئاسایشی گواستنەوەی ئەمەریکا و مەترسی تێرۆرزم


لە پـشـکنینێـکی ئەم دوایـیانەی بەڕێوەبەرایەتی ئاسایشی گواستنەوەی ئەمەریکا کە بە TSA ناسراوە، دەرکەوتووە کە بەڕێوەبەرایەتیـیەکەیان شکستی هێناوە لەوەی بزانێت 73 لە کارمەندەکانی مەترسی پەیوەندی بە تێرۆرزمیان لەسەر هەیە.

ئۆفیسی پشـکێنەری گشتی لە ڕاپـۆرتێـکی ئەم دوایـیەی ڕایگەیاند TSA کە پـرۆسەیەکی چەند ئاستی هەیە بۆ لێکۆڵینەوە و کۆکردنەوەی زانیاری لەسەر کارمەندانی هاتوچۆی ئاسـمانی بە شێوەیەکی گشتی کاریگەری هەبووە، بەڵام دەسـتی نەگەیشتووە بە لیستی ئەوانەی مەترسی تێرۆرزمیان لێدەکرێت تاوەکو بە دروسـتی بڕیار خۆی بدات.

دەشڵێت بە هەزاران لە زانیاری تۆمارکراوی سەر کارمەندەکان هەڵیان تێدابووە یان بە تەواوی پـڕنەکراونەتەوە.

ڕاپـۆرتەکە تیایدا هاتووە TSA نەیتوانیبوو بزانێت 73 لە کارمەندەکانی مەترسی تێرۆرزمیان لێکراوە، چونکە دەسەڵاتی ئەوەیان نەبووە لیستی ناوی ئەو کەسانەیان دەسـتبکەوێت کە مەترسی تێرۆرزمیان لێدەکرێت.

XS
SM
MD
LG