Accessibility links

سەرۆک ترامپ فەرمان بە وەزارەتی بەرگری دەکات کاربکەن بۆ دامەزراندنی هێزی واڵایی


سەرۆکی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمەریکا وەزارەتی بەرگری وڵاتەکەی ڕاسپاردووە کاربکات بۆ دامەزراندی هێزی واڵایی، ئەمەش تاوەکو ببێتە هێزی شەشەمی هێزە چەکدارەکانی ئەمەریکا.

دانۆڵد ترامپ ئەمڕۆ دووشەممە لە میانەی کۆبوونەوەی لەگەڵ ئەنجومەنی واڵای نیشتمانی لە کۆشکی سپی گوتی وەزارەتی بەرگری و پەنتاگۆنی ڕاسپاردووە دەستبەجێ ئەو کارانە ئەنجام بدەن کە پـێویستن بۆ دامەزراندنی هێزی واڵایی وەک لقی شەشەمی هێزە چەکدارەکانی ئەمەریکا.

گوتیشی" کاتێک بابەتەکە دێتە سەر بەرگریکردن لە ئەمەریکا، ئەوا بەس نیـیە ئەمەریکا تەنیا بوونی لە واڵادا هەبێت، بەڵکو دەبێت دەسەڵاتیشی هەبێت."

بەڵام بەپـێی دەستور و یاساکانی ئەمەریکا لە بڕیارێکی وەهادا دەبێت کۆنگرێس پەسەندی بکات. لە کۆنگرێسیش بۆ چەندان ساڵە مشتومڕ لەسەر ئەم بابەتە دەکرێت، ژمارەیەک لەگەڵ بیرۆکەکەدان و ژمارەیەک سوورن لەسەر ئەوەی هێزی واڵایی وەک خۆی بمێنێتەوە کە لە ژێر دەسەڵاتی هێزی ئاسمانیدایە.

جێی ئاماژەیە لە ئێستادا ئەمەریکا پـێنج هێزی هەیە، ئەوانیش بریتین لە لەشکری ئەمەریکا، هێزی ئاسمانی، هێزی مارینز، هێزی دەریایی، پاسەوانانی کەنارەکان.

XS
SM
MD
LG