Accessibility links

سەرۆک ترامپ: دەبێت قەتەر لە کۆمەککردنی تێرۆرزم و توندڕەوی بوەستێت


سەرۆکی ئەمەریکا داوای لە قەتەر کرد چیتر کۆمەکی تێرۆرزم و بیروباوەڕی توندڕەوی نەکات و بێتە ڕیزی ئەو وڵاتانەی هەست بە بەرپرسیارێتی دەکەن.

سەرۆک ترامپ پاش نێوەڕۆی ئەمڕۆ هەینی لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانی لە کۆشکی سپی لەگەڵ کلاوس یۆهانیس هاوتا ڕومانیـیەکەی گوتی" بە داخەوە وڵاتی قەتەر لە مێژەوە لەسەر ئاستی زۆر باڵا کۆمەکی تێرۆرزمی کردووە."

گوتیشی لە میانەی سەردانەکەی مانگی ڕابردووی بۆ عەرەبستانی سعودیـیە و کۆبوونەوەی لەگەڵ ژمارەیەکی زۆر لە ڕێبەرانی وڵاتانی ئیسلامی لە کۆنگرەی ڕیاز، باسیان لەم ڕەفتارانەی قەتەر کردبوو، بۆیە لەگەڵ ڕێکس تیلەرسن وەزیری دەرەوە و جەنەڕاڵەکانی لەشکری ئەمەریکا بڕیاریان دا کە ئیدی کاتی ئەوە هاتووە قەتەر کۆمەکی بۆ تێرۆرزم ڕابگرێت.

گوتیشی داوا لە هەموو ئەو وڵاتانە دەکات کە لە ناوچەکەدا کۆمەکی تێرۆرزم دەکەن دەستبەجێ واز لەو کارە بهێنن. باسی لەوە کرد کە نایەوێت ئاماژە بە ناوی ئەو وڵاتانە بکات، بەڵام ڕووی دەمی لێکردن و گوتی" بوەستن لە فێرکردنی خەڵکی لەوەی خەڵکی دیکە بکوژن، بوستن لە پـڕکردنی مێشکی خەڵکی بە توندڕەوی."

جەختی لەوەش کرد کە کاری سەرەکیـیەتی خەڵکی وڵاتەکەی لە داعش و ڕێکخراوە تێرۆرستیـیەکانی دیکە بپارێزێت، ئەمەش ئەرکێکە سەنگی خستووەتەسەر لەوەتای هەڵمەتی هەڵبژاردنەکانی سەرۆکایەتیـیەوە هەتا ئێستا.

پاشان ستایشی عەرەبستانی سعودیـیەی کرد و کۆنگرەکەی ڕیازی بە مێژوویی ناودێرکرد و هیوای خواست ئەو کۆنگرەیە سەرەتایەک بووبێت بۆ کۆتایی‌هێنان بە کۆمەککردنی تێرۆرزم و کۆتایی‌هێنان بە تێرۆرزم.

دەقی لێدوانەکەی سەرۆک ترامپ لە بارەی قەتەر:

سەرۆک ترامپ: دەبێت قەتەر لە کۆمەککردنی تێرۆرزم بوەستێت
please wait

No media source currently available

0:00 0:03:57 0:00

XS
SM
MD
LG