Accessibility links

سەرۆکی ئەمەریکا خۆشحاڵی خۆی دەربڕی لە بەرامبەر ئەو کۆبوونەوە مێژوویـیەی ئەمڕۆ هەینی لە نێوان مون جەی ئن سەرۆکی کۆریای باشور و کیم جۆنگ ئون ڕێبەری کۆریای باکور بەڕێوەچوو.

سەرۆک ترامپ لەم بارەیەوە لەسەر تویتەرەکەی نووسیویەتی "شەڕی کۆریا کۆتایی پـێدێت! ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمەریکا، وە هەموو خەڵکە مەزنەکەی، دەبێت زۆر شانازی بکەن بەوەی ئێستا لە کۆریا ڕوودەدات!"

هەروەها نووسیویەتی "پاش ساڵێک لە هەڵدانی موشەک و تاقیکردنەوەی ناوکی، ئێستا کۆبوونەوەیەکی مێژوویی لە نێوان کۆریای باکور و کۆریای باشور بەڕێوەدەچێت. شتی باش ڕوودەدەن، بەڵام تەنیا ڕۆژانی ئایندە دەریاندەخەن!"

هەروەها هەوڵەکانی چینی بەرز نرخاند، دەڵێت "تکایە یارمەتیـیە گەورەکەی هاوڕێی ئازیزم شی سەرۆکی چین بۆ ئەمەریکا لە یاد نەکەن، بە تایبەتی لەسەر سنووری کۆریای باکور. بەبێ ئەو کارەکە زۆر زیاتری دەخایاند و قورستر دەبوو."

لە لایەکی دیکە، هاوکاتی کۆبوونەوەکەی نێوان هەردوو کۆریای باشور و باکور، کۆشـکی سـپی دوو وێنەی کۆبوونەوە نهێنیـیەکەی سەرەتای ئەم مانگەی نێوان مایک پەمپـێۆی و ڕێبەری کۆریای باکوری بڵاوکردەوە.

XS
SM
MD
LG