Accessibility links

ڕاوێژکاری سەرەکی سەرۆک ترامپ قایل بووە کۆمیتەیەکی کۆنگرێس لێکۆڵینەوەی لەگەڵدا بکات


کۆشکی سپی دەڵێت جارێد کوشنەر ڕاوێژکاری سەرەکی دانۆڵد ترامپ سەرۆکی ئەمەریکا ڕەزامەندی دەربڕیوە لێکۆڵینەوەی لەگەڵدا بکرێت لە لایەن کۆمیتەی هەواڵگری ئەنجومەنی سیناتی کۆنگرێسەوە وەک بەشێک لەو لێکۆڵینەوەیەی ئەنجامی دەدات سەبارەت بەو دەنگۆیانەی باس لەدەستێوەردانی ڕووسیا لە هەڵبژاردنەکانی ساڵی 2016 ی سەرۆکایەتی ئەمەریکا دەکەن.

جێی ئاماژەیە جارێد کوشنەر کە بۆخۆشی زاوای سەرۆک ترامپە، دەبێتە نزیکترین کەسی سەرۆک ترامپ کە هەتا ئێستا لێکۆڵینەوەی لەگەڵدا بکرێت سەبارەت بە شیانی بوونی پەیوەندی لە نێوان هاوکارانی سەرۆک ترامپ و بەرپرسانی ڕووسیایی.

کۆمیتەی هەواڵگری سینات گەرێکێتی زانیاری زیاتری دەسـتبکەوێت لە بارەی دوو کۆبوونەوەیجارێد کوشنەر لەگەڵ سێرگێی کیسلیاک باڵیۆزی ڕووسیا بۆ ئەمەریکا کە لە مانگی دوازدەی ساڵی ڕابردوو لە تاوەرەکەی ترامپ لە نیویۆرک ئەنجامی دابوون.

بەڵام گوتەبێژێکی سەرۆک ترامپ بە ڕۆژنامەی نیویۆرک تایمزی گوت ئەو کۆبوونەوانەی جارێد کوشنەر ئاسایـین و لەگەڵ دەیان بەرپرسی دیکەی وڵاتانی بیانی کۆبووەتەوە.

XS
SM
MD
LG