Accessibility links

سەرۆک ترامپ: داعش لە بەرامبەر هەر هێرشێکی بۆ سەر ئەمەریکا باجێکی گەورە دەدات


سەرۆکی ئەمەریکا دەڵێت داعش باجێکی گەورە دەدات لە بەرامبەر هەر هێرشێک لە دژی ئەمەریکا بیکات، ئەمەش پاش ئەوەی داعش بەرپـرسیارێتی خۆی لەو هێرشەی ڕۆژی سێشەممەی نیویۆرک ڕاگەیاند کە بەهۆیەوە 8 کەس گیانیان لەدەست دا و 15 کەسی دیکە برینداربوون.

سەرۆک ترامپ ئەمڕۆ هەینی لە تویتەرەکەی خۆی نووسیویەتی" ئەوەتا داعش دەڵێت ئەو ئاژەڵە پـیسەی لە بەشی ڕۆژئاوای نیویۆرک ئەو خەڵکە باشەی کوشتووە و بە قورسی برینداری کردوون، سەربازی خۆی بووە."

پاشان نووسیویەتی" لەسەر ئەمە لەشکر لە ماوەی دوو ڕۆژی ڕابردوو زۆر توندتر لە داعشی داوە. بۆیە باجێگی گەورە دەدات بۆ هەر هێرشێک بکرێتە سەرمان!"

ڕۆژی چوارشەممە پاش ئەوەی هێرشبەرەکە (سەیفوڵڵا حەبیبوڵڵاڤیچ سایپـۆڤ) گوتبووی ئەم هێرشە تێرۆرستیـیەی بۆ پشتیوانیکردنی داعش کردبوو، سەرۆک ترامپ لە تویتەرەکەی نووسی دەبێت سزای لەسێدارەدان بدرێت.

ئەمەریکا لە ساڵی 2010 وە مافی کۆچکردنی بە سەیفوڵڵا بەخشی و لەو کاتەوە لە ئەمەریکا دەژی، بەڵام ناوبراو لە پاش نیوەڕۆی سێشەممە ئەو کوشتنکاریـیەی کرد و کۆمەڵێک خەڵکی بێ تاوانی کردە قوربانی و بە دوایدا لایەن پـۆلیسێکەوە بریندارکرا و دەسـتگیرکرا.

XS
SM
MD
LG