سەرچاوەیەک دەڵێت ڕاپـۆرتی پـلانەکانی وەزارەتی بەرگری ئەمەریکا بۆ خێراکردن لە شەڕی دژی داعش گەیشتە کۆشـکی سـپی و چاوەڕواندەکرێت سەرۆک ترامپ بڕیار بدات کام لەو پـلانانە پەسەند دەکات.
کاربەدەسـتێـک کە نەیویست ناوی ئاشکرابکرێت، بۆ ئاژانسی دەنگوباسی فڕانس پـرێسی ڕاگەیاند کۆشـکی سـپی هەڵدەستێت بە هەڵسەنگاندنی ڕاسپاردەکانی لە لایەن وەزارەتی بەرگریـیەوە پـێشکەشی کراوە.
جێی وەبیرهێنانەوەیە سەرۆک ترامپ لە میانەی هەڵمەتی هەڵبژاردنەکاندا بەڵێنی دا ئەگەربێت و بە سەرۆک هەڵبژێردرا، ئەوا خێرادەکات لە شەڕی لە ناوبردنی داعش لە عێراق و سوریا. لە 28 ی مانگی یەک، واتە پاش هەشت ڕۆژ لە دەسـتبەکاربوونی وەک سەرۆک، فەرمانی بە وەزارەتی بەرگری کرد لە ماوەی 30 ڕۆژدا ڕاپـۆرتێـکی بۆ ئامادەبکەن و تیایدا پـێشنیارەکانی خۆیان بۆ چۆنیەتی خێراکردن لە شەڕی دژی داعش بخەنە ڕوو.
جەنەڕاڵ جۆزێف دەنفۆرد سەرۆکی ئەرکانی لەشکری ئەمەریکا پـێنجشەممەی ڕابردوو لە کۆڕێـکدا لە ئنستتیوتی برۆکنگز لە واشنتنی پایتەخت گوتی وەزارەتی بەرگری لەگەڵ هەردوو وەزارەتی دەرەوە و دارایی و دەزگا هەواڵگریـیەکان چەند پـلانێـکیان بۆ ئەم مەبەستە ئامادەکردووە تاوەکو سەرۆک ترامپ بڕیار بدات کامانەیان پەسەند دەکات. گوتیشی پـلانەکانیان بۆ شەڕی داعش لە سوریا لەشکری و سیاسیـن.