Accessibility links

سەرۆک ترامپ: پێویستە وڵاتانی دیکەش دژی داعش بجەنگن


سەرۆکی ئەمەریکا دانۆڵد ترامپ وتی پێویستە وڵاتانی دیکەش قورسایی شەڕی داعش لە ئەستۆ بگرن، ئەمەش وەکو ئاماژەیەک بۆ ڕوسیا و پاکستان و ئێران.

ئەو هێزانەی کە ئەمەریکا پشتیوانیان لێدەکات لەم ساڵدا توانیان کۆتا شوێنی ژێر دەسەڵاتی ڕێکخراوی داعش لە سوریا کۆنتڕۆڵ بکەنەوە، بەڵام لەو کاتەوە ترسی ئەوە هەیە داعش لە عێراق و سوریا سەرهەڵبداتەوە.

وەزیری دەرەوەی ئەمەریکا مایک پەمپێیۆ ڕۆژی سێشەممە دانی بەوەدانا کە ڕێکخراوی داعش لە هەندێک لە شوێنەکان سەری هەڵداوەتەوە بەڵام وتی تواناکانی بۆ ئەنجامدانی هێرش زۆر کەمبوونەتەوە.

بەرپرسانی ئەفغانستان و ئەندامانی تاڵیبانی ئەفغانستان دەڵێن هەر ڕێکەوتنێک لەنێوان ئەمەریکا و تاڵیباندا سەبارەت بە کشانەوەی هێزەکانی ئەمەریکا لە ئەفغانستان لەوانەیە ببێتە هۆی ئەوەی هەندێک لە چەکدارە توندڕەوەکانی تاڵیبان بچنە ناو ڕێکخراوی داعشەوە.

لە ساڵی 2014 دا ڕێکخراوی داعش لە ویلایەتی خوراسان لە ئەفغانستان سەری هەڵدا و لەو کاتەوە لەو ناوچانە و بەتایبەتی لە باکووری ئەفغانستان هێرشی تیرۆریستی ئەنجام دەدات.

سەرچاوە/ ڕۆیتەرز

XS
SM
MD
LG