Accessibility links

بەرپرسێکی ئەڵمانیا: بڕیاری ئەمەریکا بۆ کشاندنەوەی هێزەکان لە ئەڵمانیا جێی قبوڵکردن نیە


بەرپرسی ئەڵمانیا بۆ ڕێکخستنی پەیوەندییەکانی ئەتڵەسی ڕەخنەی لە بڕیارەکەی سەرۆکی ئەمەریکا دانۆڵد ترامپ گرت بۆ کشاندنەوەی هەزاران سەربازی ئەمەریکی لە ئەڵمانیا.

بەرپرسێکی باڵای ئەمەریکی وتی سەرۆک ترامپ فەرمانی بە سوپای وڵاتەکە کردووە 9,500 سەرباز لە ئەڵمانیا بکشێنێتەوە.

پیتەر بایەری ئەندام لە پارتەکەی ڕاوێژکاری ئەڵمانیا ئانگێلا مێرکڵ بە ڕۆژنامەی ڕاینیشە پۆستی ئەڵمانی وت " ئەمە جێی قبوڵکردن نیە، لەگەڵ ئەوەشدا کە هیچ کەسێک لە واشنتن بیری لەوە نەکردۆتەوە پێش ئەوەی ئەم بڕیارە بدرێت ئەڵمانیا ئاگاداربکرێتەوە."

دوای بڕیارەکەی سەرۆک ترامپ، وەزیری دەرەوەی ئەڵمانیا هایکۆ ماس وتی بەداخەوەیە بۆ بڕیاری کشاندنەوەی هێزە ئەمەریکییەکان لە ئەڵمانیا، هەروەها پەیوەندییەکانی نێوان ئەڵمانیا و ئەمەریکاشی بە " پەیوەندییەکی ئاڵۆز " ناودێرکرد.

سەرچاوە/ ڕۆیتەرز

XS
SM
MD
LG