Accessibility links

چەند سەرچاوەیەک: سەرۆک ترامپ بڕیاری داوە ئەمەریکا لە ڕێکەوتنـنامەی پاریس بۆ کەش‌وهەوا بکشێتەوە


بەپـێی ماڵپەڕێکی هەواڵی ئەمەریکایی سەرۆک ترامپ بڕیاری داوە وڵاتەکەی لە ڕێکەوتنـنامەی پاریس بۆ کەش‌وهەوا پکشێنێتەوە.

ماڵپەڕی Axios ئەمڕۆ چوارشەممە لە زاری دوو سەرچاوە کە ئاشکرای نەکردن، بڵاویکردەوە تیمێک سەرقاڵە بە دانانی وردکاری چۆنیەتی کشانەوە لە ڕێکەوتنـنامەکە. دەشڵێن سکەت پـرویت بەڕێوەبەری دەزگای پاراستنی ژینگەی ئەمەریکا یەک لە ئەندامانی تیمەکەیە.

هەروەها کەناڵی تەلەفیزیۆنی فۆکس نیوز ئەویش لە سەرچاوەیەکەوە بڕیاری کشانەوەکەی پشـتڕاستکردەوە.

بەپـێی ڕاپـۆرتەکە تیمەکە تاووتوێی دوو ڕێگەی کردووە بۆ دەرچوون لە ڕێکەوتنـنامەکە، ئەوەی ساڵی 2015 لە لایەن نزیکەی 200 وڵاتەوە پەسەندکرا.

ڕێگەی یەکەم کشانەوەی تەواو و بە شێوەیەکی فەرمیانە کە ڕەنگە 3 ساڵ کاتی بوێت. ڕێگەی دووەم کشانەوەی ئەمەریکا لە پەیمانـنامەیەی نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ کەش‌وهەوا کە ڕێکەوتنـنامەکەی لەسەر داڕێژراوە. دەڵێن ئەمە بڕیارێکی توند دەبێت، بەڵام ئەنجامەکەی خێراترە.

جێی ئاماژەیە سەرۆک ترامپ لە کاتی هەڵمەتی هەڵبژاردنەکاندا بەڵێنی دا ئەمەریکا لە ڕێکەوتنـنامەی پاریس بکشێنێتەوە ئەگەر بێت و بە سەرۆک هەڵبژێردرا، ئەمەش بۆ پشتیوانیکردن لە کەرتی بەرهەمهێنانی نەوت و خەڵوزینی بەردین لە ئەمەریکا.

XS
SM
MD
LG