Accessibility links

سەرۆک ترامپ دەڵێت ڕاوێژکاری ئاسایشی نیشتمانی لە پـۆستەکەی دەرکرد


سەرۆکی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمەریکا دەڵێت جۆن بۆڵتن ڕاوێژکاری ئاسایشی نیشتمانی وڵاتەکەی لە پـۆستەکەی دەرکردووە پاش ئەوەی دووچاری ناکۆکی زۆربووەتەوە لەگەڵیدا.

سەرۆک ترامپ ئەمڕۆ سێشەممە لەسەر تویتەرەکەی نووسی"شەوی ڕابردوو بە جۆن بۆڵتنم گوت چیتر کاری لە کۆشکی سپـی نەماوە. زۆر ناکۆکبووم لەگەڵی لەسەر زۆربەی پـێشنیارەکانی، وەک ئەوانی دیکەی ناو بەڕێوەبەرایەتیـیەکە، بۆیە داوام لە بۆڵتن کرد دەست لەکاربکێشێتەوە و ئەویش ئەم بەیانیـیە دەست لەکارکێشایەوەکەی دامێ. زۆر سوپاسی جۆن دەکەم بۆ ئەو خزمەتەی کردوویەتی. هەفتەی داهاتوو ناوی ڕاوێژکارێکی نوێی ئاسایشی نیشتمانی ڕادەگەیەنم."

بەڵام جۆن بۆڵتن لە ڕێگەی تویتەرەکەیەوە ڕەتیکردەوە سەرۆک ترامپ لە پـۆستەکەی دەری کردبێت و دەڵێت خۆی داوای دەست لەکارکێشانەوەی کردووە.

بۆڵتن نووسیویەتی"من شەوی ڕابردوو پـێشنیاری دەست لەکارکێشانەوەکەم کرد و سەرۆک ترامپ گوتی،"با سبەی لەم بارەیەوە قسە بکەین."

XS
SM
MD
LG