Accessibility links

هێزەکانی ئەمەریکا ئامادەن بۆ ڕەوانەکردنیان بۆ ڕۆژهەڵاتی ئەوروپا


هێزەکانی سوپای ئەمەریکا ڕۆژی پێنجشەممە ئامادەکران بۆ ڕەوانەکردنیان بۆ ڕۆژهەڵاتی ئەوروپا، ئەمەش لەنێوەندی زیادبوونی گرژییەکانی نێوان ئۆکرانیا و ڕووسیادا.

سەربازە ئەمەریکییەکان لە بنکەی سەربازی فۆرت براگ لە نۆرث کارۆلایناوە بە فڕۆکەیەک بەڕێکەوتن بۆ ڕۆژهەڵاتی ئەوروپا. نزیکەی 1700 سەرباز دەبن و ڕەوانەی پۆڵەندا کراون، هاوکات 300 سەربازی دیکە ڕەوانەی ئەڵمانیا دەکرێن.

وتەبێژی سوپای ئەمەریکا ماثیۆ ڤیسەر وتی " ئەوەی ئەمڕۆ دەیبینن ئاسانکارییەکە کە زۆرجار بۆ هێزەکانمان دەیکەین پێش ئەوەی بگوازرێنەوە بۆ ئەنجامدانی ئەرکەکانیان."

وتیشی " لە ئێستادا بۆ بڵاوکردنەوەی پێشوەختەی سەربازەکان دەکرێت کە فەرمانی ڕەوانەکردنیان بۆ پۆڵەندا و ئەڵمانیا جێبەجێ دەکەن، ئەمەش وەکو پشتیوانییەک بۆ هاوپەیمانانمان لە ناتۆ و هاوبەشەکانمان لەپێناو بەربەست دانان لەبەردەم ڕووسیادا."

ڕۆژی چوارشەممە ئەمەریکا ڕایگەیاند نزیکەی 3000 سەربازی دیکە ڕەوانەی پۆڵەندا و ڕۆمانیا دەکات، ئەوەش بەمەبەستی پتەوکردنی ئاسایشی ڕۆژهەڵاتی ئەوروپا لەدژی ئەگەری هێرشی ڕووسیا بۆ سەر ئۆکرانیا.

سەرچاوە/ ڕۆیتەرز

XS
SM
MD
LG