Accessibility links

ئەمەریکا سزا بەسەر دوو دەزگای گرنگی ژێر دەسەڵاتی خامەنەئی دەسەپێنێت


ئەمەریکا سزای نوێی بەسەر ڕژێمی ئێراندا سەپاند و ئەم جارە دوو دەزگای گرنگی ژێر دەسەڵاتی عەلی خامەنەئی ڕێبەری باڵای ئێرانی کردووەتە ئامانج.

وەزارەتی خەزێنەی ئەمەریکا ئەمڕۆ چوارشەممە لە ڕاگەیاندنێکدا نووسیویەتی هەردوو ڕێکخراوی "ستاد اجرایی فرمان امام" و "نهاد آستان قدس رضوی" لەگەڵ بەرپـرس و ئەو کۆمپانیایانەی سەر بەو دوو ڕێکخراون سزایان بەسەردا دەسەپـێنرێت.

وەزارەتەکە دەڵێت ئەم دوو ڕێکخراوە دەستیانگرتووە بەسەر بەشێکی گەورەی ئابوری ئێران لەگەڵ سەروەت و سامانی جودابیرە سیاسیـیەکان و کەمینە ئاینیـیەکان، ئەمەش بۆ بەرژەوەندی خامەنەئی و گەورە کاربەدەستانی ڕژێمی ئێران.

ستیفن مەنۆخن وەزیری خەزێنەی ئەمەریکا لە بارەی ئەم سزا نوێـیانە گوتی ئەم دەزگایانە وەها لەو ڕژێمە گەندەڵە دەکات دەستیگرتبێت بەسەر بەشێکی گەورەی ئابوری ئێران. گوتیش ئەمەریکا بەردەوام دەبێت لە بە ئامانجکردنی ئەوانەی خۆیان دەوڵەمەند دەکەن و ئیدیعا دەکەن یارمەتیدانی خەڵکی ئێران دەدەن.

وەزارەتەکە ناوی 3 کەس و 16 دامەزراوە و کۆمپانیای سەر بەو دوو ڕێکخراوەی ئاشکراکرد کە سزاکان دەیانگرێتەوە.

یەکێک لەو 3 کەسە (عبد العزيز المحمداوي)یە ناسراو بە ئەبو فدەک کە سەرۆکی ئەرکانی حەشدی شەعبیـیە و شوێنی ئەبو مەهدی ئەلموهەندسی گرتووەتەوە ئەوەی لە هێرشە ئاسمانیـیەکەی 3 ی مانگی یەکی ساڵی ڕابردوو لە بەغدا لەگەڵ قاسم سولەیمانی کوژرا.

لیستی 16 دامەزراوە و کۆمپانیاکانی سزاکان دەیانگرێتەوە.

شرکت تولید نیروی برق آبادان

آستان قدس رضوی

موسسه دانش بنیان برکت

شرکت کمباین سازی ایران

شرکت گسترش الکترونیک مبین ایران

موسسه حسابرسی مفید راهبر

شرکت مسکن و عمران قدس رضوی

شرکت معادن قدس رضوی

شرکت کاشی سنتی قدس رضوی

شرکت کارگزاری بورس اوراق بهادار رضوی

سازمان اقتصادی رضوی

شرکت فناوری اطلاعات و ارتباطات رضوی

شرکت توسعه نفت و گاز رضوی

شرکت مدیریت زنجیره تامین رضوی

شرکت شهاب خودرو

شرکت توسعه حفاری تدبیر

XS
SM
MD
LG