Accessibility links

مادلین ئۆڵبرایت کۆچی دوایی کرد


وەزیری پـێشووی دەروەی ئەمەریکا ئەوەی ڕۆڵی هەبوو لە کۆتایی‌هێنان بە شەڕی نێوان پارتی دیموکراتی کوردستان و یەکێتی نیشتمانی کوردستان، لە تەمەنی 84 ساڵیدا کۆچی دوایی کرد.

بنەماڵەکەی ڕۆژی چوارشەممە لە بەیاننامەیەکدا ڕایانگەیاند مادلین ئۆڵبرایت، دایکی خۆشەویست، داپیرە ، خوشک ، هاوڕێ و داکۆکیکاری بێ وچان لە دیموکراسی و مافەکانی مرۆڤ، گیانی سپارد لە کاتێکدا ئەندامانی خێزانەکەی و هاوڕێیانی لە دەوری بوون.

ئەم خانمە لەو کاتەی وەزیری دەرەوەی ئەمەریکا بوو، توانی لە مانگی نۆی ساڵی 1998 ، کۆتایی بە شەڕی نێوان پارتی و یەکێتی بهنێت و چیتر خوێنی کورد بە دەستی یەکتر نەڕژێت.

XS
SM
MD
LG