Accessibility links

ئەمەریکا ملیۆنان بەشە ڤاکسین بۆ ئاسیا و ئەفریقا و ئەمەریکای لاتین و وڵاتانی دیکە دابین دەکات


سەرۆکی ئەمەریکا جۆو بایدن
سەرۆکی ئەمەریکا جۆو بایدن

کۆشکی سپی پلانێکی ئاشکرا کرد تیایدا 55 ملیۆن بەشە ڤاکسینی دژ بە ڤایرۆسی کۆرۆنا بە جیهاندا دابەش دەکرێت، لە سەدا 75 ی ئەم ڤاکسینانە تایبەت دەکرێن بۆ ئەمەریکای لاتین و ناوچەی کاریبی و ئاسیا و ئەفریقا، پێدانی ڤاکسینەکانیش لەڕێی پڕۆگرامی نێودەوڵەتی بۆ پێشکەشکردنی ڤاکسینەکان ( کۆڤاکس ) ەوە دەبێت.

جێبەجێکردنی پلانەکە پابەندبوونی سەرۆکی ئەمەریکا جۆو بایدنە بە بەڵێنەکەیەوە بۆ دابەشکردنی 80 ملیۆن بەشە ڤاکسینی دروستکراوی ئەمەریکی بە سەرانسەری جیهاندا، لەم مانگەدا بایدن ئەو لایەنانەی دەستنیشانکرد کە سەرەتا لە سەدا 25 ی ڤاکسینەکان وەردەگرن وەکو قۆناغی یەکەمی جێبەجێکردنی پلانەکەی.

کۆشکی سپی لە بەیاننامەیەکدا وتی " لەکاتێکدا بەردەوامین لە ڕووبەڕووبوونەوەی پەتای ڤایرۆسی کۆرۆنا لە ناوخۆی وڵاتەکەدا، کاریش دەکەین بۆ کۆتایی هێنان بە پەتاکە لە سەرانسەری جیهاندا، سەرۆک بایدن بەڵێنیداوە ئەمەریکا ببێتە جبەخانەیەکی ڤاکسینەکان بۆ جیهان."

کۆشکی سپی وتی لەو 55 ملیۆن بەشە ڤاکسینەی کە دەمێنێتەوە 41 ملیۆن بەشە ڤاکسین لەڕێی پڕۆگرامی کۆڤاکسەوە دابەش دەکرێت، 14 ملیۆن بۆ ئەمەریکای لاتین و ناوچەی کاریبی دەبێت، نزیکەی 16 ملیۆنیش بۆ ئاسیا و 10 ملیۆن بەشە ڤاکسینی دیکە بۆ ئەفریقا دەبێت.

ئەو لەسەدا 25 ی کە ماوەتەوە، لەسەر بنەمای " ئەو شوێنانەی کە لەپێشترن بۆ وەرگرتنی ڤاکسین " دابەش دەکرێت، لەوانەش کۆڵۆمبیا و ئەرجەنتین و عێراق و ئۆکرانیا و کەناراوەکانی ڕۆژئاوا و کەرتی غەزە.

کۆشکی سپی وتی " بۆ سەرجەم بەشە ڤاکسینەکان، دەبێت ئەو شوێنانەی مەترسییان لەسەرە لەپێشتر بن بۆ وەرگرتنی ڤاکسینەکان، لەوانەش کارمەندانی تەندروستی. "

لەکاتێکدا ژمارەیەکی زۆر لە ئەمەریکییەکان ڤاکسینیان وەرگرتووە، بەڕێوبەرایەتیەکەی بایدن لە ئێستادا زیاتر سەنگی خستۆتەسەر ناردنی ڤاکسینەکان بۆ دەرەوەی ئەمەریکا.

ئەو بەشە ڤاکسینانەی کە لەڕێی پڕۆگرامی کۆڤاکسەوە دابەش دەکرێن ئەم وڵاتانە دەگرێتەوە:

ئەمەریکای لاتین و ناوچەی کاریبی " نزیکەی 14 ملیۆن بەشە ڤاکسین " : بەڕازیل، ئەرجەنتین، کۆڵۆمبیا، پیرۆ، ئیکوادۆر، پاراگوای، بۆلیڤیا، ئۆرۆگوەی، گواتیمالا، ئێل سالڤادۆر، هیندۆراس، هایتی و وڵاتانی کاریبی ( کاریکۆم )، کۆماری دۆمێنیکا، پانەما و کۆستاریکا.

ئاسیا " نزیکەی 16 ملیۆن بەشە ڤاکسین " : هیندستان، نیپاڵ، بەنگلادیش، پاکستان، سریلانکا، ئەفغانستان، ماڵدیڤس، بوتان، فیلیپین، ڤیێتنام، ئیدۆنیسیا، تایلاند، مالیزیا، لاوس، پاپوا نیو جینیا، تایوان، کەمبۆدیا و دوورگەکانی دیکەی پاسیفیک.

ئەفریقا " نزیکەی 10 ملیۆن بەشە ڤاکسین " : ئەو وڵاتانە دەگرێتەوە کە بە هەماهەنگی لەگەڵ یەکێتی ئەفریقادا دیاریدەکرێن.

ئەو بەشە ڤاکسینانەی کە ڕاستەوخۆ دەدرێن، ئەم وڵات و ناوچانە دەگرێتەوە:

کۆڵۆمبیا، ئەرجەنتین، وڵاتانی دیکەی کاریکۆم، کۆماری دۆمێنیکا، کۆستاریکا، پانەما، ئەفغانستان، بەنگلادیش، پاکستان، فیلیپین، ڤیێتنام، ئیندۆنیسیا، نایجیریا، کینیا، غانا، کابۆ ڤێردی، میسڕ، ئوردن، عێراق، یەمەن، تونس، عومان، کەناراوەکانی ڕۆژئاوا، غەزە، ئۆکرانیا، کۆسۆڤۆ، ماڵدۆڤا و بۆسنە.

سەرچاوە/ ڕۆیتەرز

XS
SM
MD
LG