Accessibility links

ئەمەریکا چوار سیستمی موشەکی دەنێرێت بۆ ئۆکرانیا


سەربازانی ئۆکرانیا
سەربازانی ئۆکرانیا

وەزارەتی بەرگری ئەمەریکا وتی ئەمەریکا سەرەتا چوار سیستمی موشەکی تۆپهاوێژی جوڵەپێکراو دەنێرێت بۆ ئۆکرانیا تاوەکو تواناکانی وڵاتەکە لە جەنگەکەیدا دژی داگیرکارییەکەی ڕووسیا زیاتر بکات، ئاماژەشی بەوەدا چەکەکە پێویستی بەوەیە بۆ ماوەی سێ هەفتە مەشقی لەسەر بکرێت.

ڕاوێژکاری باڵای سیاسەتی وەزارەتی بەرگری ئەمەریکا کۆڵن کاڵ وتی ئەمەریکا دڵنیایی لە سەرۆکی ئۆکرانیا ڤلۆدیمیر زێلێنسکی و بەرپرسانی دیکەی حکومەتەکەیەوە وەرگرتووە لەسەر ئەوەی ئەو سیستمە نوێیانە بەکارناهێندرێن بۆ هێرش کردنەسەر خاکی ڕووسیا.

بەڵام داکۆکی لە بڕیارەکەی ئەمەریکا کرد و وەڵامی هۆشدارییەکانی ڕووسیای دایەوە دژی ڕەوانەکردنی ئەو جۆرە چەکە وردانە بۆ ئۆکرانیا، وتی مۆسکۆ ڤیتۆی نیە لەسەر یارمەتییەکانی ڕۆژئاوا بۆ ئۆکرانیا کە مەبەست لێیان ئەوەیە ئۆکرانیا بتوانێت بەرگری لە خاکەکەی خۆی بکات.

سەرچاوە/ ڕۆیتەرز

XS
SM
MD
LG