Accessibility links

سەرچاوەکان: ئەمەریکا بە نیازە کۆتوبەندی زیاتر بخاتە سەر هەناردەکردنی تەکنەلۆجیاکان بۆ چین


سێ سەرچاوەی نزیک لە بابەتەکەوە دەڵێن ئەمەریکا دواتر لەم هەفتەیەدا کۆمەڵێک ڕێوشوێنی نوێ دەگرێتەبەر کە تیایدا کۆتوبەند دەخاتە سەر دەستڕاگەیشتنی کۆمپانیا چینییەکان بە تەکنەلۆجیا پێشکەوتووەکان.

سێ سەرچاوەکە گوتیشیان مەبەست لە ڕێوشوێنەکان ڕێگریکردنە لە دەستڕاگەیشتنی چین بە تەکنەلۆجیای پێشکەوتووی نیمچە گەیەنەرەکان.

بۆ یەکەمین جار ڕۆژنامەی نیویۆرک تایمز بوو کە هەواڵی کۆتوبەندەکانی بڵاوکردەوە و وتی ڕەنگە لەم هەفتەیەدا بسەپێندرێن، وتیشی واشنتن پلانیشی هەیە فرۆشتنی مایکرۆچیپەکان بە چین سنووردار بکات.

سەرچاوە/ ڕۆیتەرز

XS
SM
MD
LG