ڕاوێژکاری ئاسایشی نیشتیمانی ئەمەریکا جەیک سۆلیڤان وتی ڕۆژی پێنجشەممە ئەمەریکا سەپاندنی کۆمەڵێک سزا بەسەر کەسایەتییە سیاسیی و دەسەڵاتدارە دەوڵەمەندەکانی ڕووسیادا ڕادەگەیەنێت، ئەمەش لەکاتێکدا سەرۆکی ئەمەریکا جۆو بایدن لەگەڵ ڕابەرانی وڵاتانی ئەندام لە هاوپەیمانێتی ناتۆدا کۆدەبێتەوە و تاوتوێی ئۆکرانیا دەکەن.
سەرۆکی ئەمەریکا جۆو بایدن بەرەو بڕۆکسل بەڕێکەوت تاوەکو ئامادەی کۆبوونەوەکەی ناتۆ بێت، هاوکات سۆلیڤان بە ڕۆژنامەنووسانی وت ڕۆژی پێنجشەممە وڵاتانی کۆمەڵەی حەوت بە هەمان شێوە ڕێکدەکەون لەسەر هەماهەنگیکردن بۆ توندترکردنەوەی سزاکانی سەر ڕووسیا و پلان دادەنێن بۆ بڵاوکردنەوەی بەیاننامەیەک.
وتیشی بەرپرسانی هاوپەیمانان ڕۆژی هەینی شتی زیاترییان دەبێت بۆ وتن سەبارەت بە کێشەکانی وزەی ئەوروپا.
سەرچاوە/ ڕۆیتەرز
کۆشکی سپی: ڕۆژی پێنجشەممە ئەمەریکا سەپاندنی سزای دیکە بەسەر ڕووسیادا ڕادەگەیەنێت
