Accessibility links

ئەمەریکا دوو کەشتی جەنگی دیکە لە باشووری ئیسپانیا زیاد دەکات


ئەمەریکا و ئیسپانیا دەڵێن ئەمەریکا کەشتییە تێکشکێنەرە جەنگییەکانی لە باشووری ئیسپانیا زیاد دەکات بۆ شەش کەشتی، ئەوەش بەپێی ڕێککەوتنێک بۆ پتەوکردنی پەیوەندییە ستراتیژییە دوو لایەنەکەی نێوانییان.

ڕێککەوتنەکە دوای ئەوە دێت لە مانگی شەشی ساڵی ڕابردوودا سەرۆکی ئەمەریکا جۆو بایدن و سەرۆک وەزیری ئیسپانیا پێدرۆ سانچێز لە کۆبوونەوەیەکدا لە پەراوێزی کۆبوونەوەکەی ناتۆدا لە مەدرید چەند بەڵێنێکییان بە یەکتریدا.

ئەو کەشتییە تێکشکێنەرانەی ئەمەریکا کە لە بنکەی دەریایی ڕۆتا لە کادێز جێگیر کراون تەنها کەشتین کە بەندەرێکی هەمیشەییان لە ئەوروپادا هەیە. باڵیۆزخانەی ئەمەریکا لە ئیسپانیا لە بەیاننامەیەکدا وتی کەشتییەکان بە شێوەیەک جێگیر کراون کە ڕۆژانە ئۆپەراسیۆن لە ئەرکی جۆراوجۆردا ئەنجام دەدەن ، لەوانەش بەرگری موشەکی باڵیستیکی و شەڕی دژ بە فڕۆکە.

وەزارەتی بەرگری ئیسپانیا وتی کەشتییەکان ڕەوانەی ئیسپانیا دەکرێن بەبێ ئەوەی دەستکاری ئەرکەکان و جۆری هێزەکان یاخود ئاستی هێزەکان بکرێت، ئەوەش بەپێی ڕێککەوتنی هاریکاری بەرگریی نێوان دوو وڵاتەکە.
بڕیارە سەرۆک وەزیری ئیسپانیا پێدرۆ سانچێز ڕۆژی هەینی سەردانی واشنتن بکات و لەگەڵ سەرۆکی ئەمەریکا جۆو بایدندا کۆببێتەوە.

سەرچاوە/ ڕۆیتەرز

XS
SM
MD
LG