ڕاپـۆرتێکی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی وڵاته یه‌کگرتووه‌کانی ئه‌مه‌ریکا که له ڕۆژی پـێنجشه‌ممه بڵاوبۆته‌وه ده‌ڵێت ئه‌ندامانی باڵای قاعیده ئه‌وانه‌ی خۆیان له پاکستان حه‌شارداوه وه‌ك هه‌ره گه‌وره‌ترین مه‌ترسی بۆ سه‌ر ئاسایشی ئه‌مه‌ریکا ده‌مێننه‌وه.
ڕاپۆرتی ساڵانه‌ی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه که با‌س له ساڵی 2009 ده‌کات ئاماژه‌ی داوه به گۆڕینی شوێنی چالاکیـیه‌کانی تیرۆرستان له ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاسته‌وه به‌ره‌و ئاسیای باشور.
په‌یامنیری ده‌نگی ئه‌مه‌ریکا ده‌یڤد گۆڵۆست ڕاپـۆرتی له‌و باره‌یه‌وه ئاماده‌کردووه و هاوکارمان شایان پاشا وه‌ریگێڕاوه‌ته سه‌ر کوردی، ده‌توانن گوێبیسـتی بن له ڕێـگه‌ی كلیـكـكردنی ئه‌و فایله ده‌نـگیـیانه‌ی سه‌ره‌وه‌ی ده‌سته چه‌پ، ماوه‌كه‌ی 4:00 خوله‌كه.