ڕۆژی هه‌ینی دوای ئه‌وه‌ی ئیسپانیا، گومان لێکراوێکی ڕێکخراوی ئه‌لقاعده که تاوانی له سه‌ره پشتیوانی تێرۆرستانی کردبێت، بۆ یه‌که‌م جار له‌به‌رده‌م مه‌حکه‌مه‌ی فیدراڵی وڵاته‌یه‌کگرتوه‌کانی ئه‌مریکا ئاماده بوو.
له‌ساڵی 2011دا عه‌لی شه‌ره‌ف ده‌ماش له‌لایه‌ن دادگایه‌ک وێلایه‌تی په‌نسلڤانیا به فه‌رمی له به کاری تێرۆر به تاوانبار ناسرا. یه‌کێک له‌وانه پلانێک بۆ کوشتنی شێوه‌کاری سویدی لارس فلیکس، ئه‌وه‌ی وێنه‌ی پێغه‌مه‌ری ئیسلامی به‌شێوه‌یه‌کی دزیۆ کێشاوه.
کاربه‌ده‌ستان له‌وباوه‌ڕه‌دان ده‌ماش له‌گه‌ڵ خانمێکی ئامریکایی‌دا به‌ناوی کۆلین لارۆز و ناسراوه به جیهاد جه‌ین ، بۆ ڕێکخستنی که‌سانێک به‌مه‌به‌ستی ئه‌نجامدانی هێرشی تیرۆرستی له ئه‌وروپا و ئاسیادا پلانیان هه‌بووه.
لارۆز له ئێستادا سزای 10 ساڵ زیندان به تاوانی پلاندان بۆ هێرشه‌کان، له‌وانه پلانی کوشتنی فیلکس تێپه‌ڕ ده‌کات که تێیدا سه‌رنه‌که‌وت.
ده‌ماش که له‌سه‌ر ئینته‌رنێت به 'ئاڵا ڕه‌ش' ناسراو بوو، یه‌که‌م بیانییه که له‌سه‌روه‌ختی به‌ڕێوبه‌رایه‌تی ترامپ له سه‌ر مه‌سه‌لی تێرۆر ده‌هێنرێته ئه‌مریکا.
سه‌رۆک ترامپ گوتی ئه‌و پێی باشه گومانلێکراوانی کاری تێرۆر به جێگای ناردنیان بۆ دادگای مه‌ده‌نی بۆ به‌ندیخانه سه‌ربازی گوانتانامۆ بنێردرێن.
تائێستا ڕوون نه‌بۆته‌وه که بۆچی به‌ڕێوبه‌رایتی تڕا‌مپ هه‌ڵوێستی خۆی گۆڕی.