پـیاوێـکی ته‌مه‌ن 26 سـاڵ له شـاری بۆستنی پایته‌ختی ویلایه‌تی ماسه‌چوسێتسی باکوری ڕۆژهه‌ڵاتی ئه‌مه‌ریکا ده‌سـتگیرکراوه به تۆمه‌تی پـلان‌داڕشتن بۆ زیان گه‌یاندن یاخود وێرانکردنی په‌نتاگۆن و باڵه‌خانه‌ی کۆنگرس، ئه‌مه‌ش به ڕێـگه‌ی فڕۆکه‌ی گه‌وره‌ی ڕیمۆت کۆنتڕۆڵی پـڕ له ته‌قه‌مه‌نی پـلاستیکیـیه‌وه.
ڕۆژی چوارشه‌ممه وه‌زاره‌تی دادی ئه‌مه‌ریکا گوتی ڕه‌زوان فه‌رده‌وس که هاوڵاتیـیه‌کی ئه‌مه‌ریکایــیه‌یه هه‌روه‌ها تاوانبارکراوه به‌وه‌ی هه‌وڵی داوه که‌ره‌سـته و پاره بۆ ڕێـکخراوه تێرۆریسـتیـیه بیانیـیه‌کان دابین بکات و به تایبه‌تی ئه‌لقاعیده، ئه‌مه‌ش به مه‌به‌سـتی هێرشکردنه سه‌ر سه‌ربازانی ئه‌مه‌ریکایی له ده‌ره‌وه‌ی وڵات. فه‌رده‌وس دوابه‌دوای ئۆپه‌راسیۆنێـکی نهێنی FBI ده‌سـتگیرکرا.
ئه‌گه‌ربێت و تاوانی هه‌وڵی ڕه‌وانه‌کردنی که‌ره‌سته و پاره بۆ ڕێـکخراوه تێرۆرستیـیه بیانیـیه‌کانی به‌سه‌ردا ساغ ببێته‌وه ئه‌وا ڕووبه‌ڕووی حوکمی 15 سـاڵ زیندانی ده‌بێته‌وه. هه‌روه‌ها نزیکه‌ی 20 سـاڵ ئه‌گه‌ر تاوانی هه‌وڵی وێرانکردنی په‌نتاگۆن و کۆنگرێسی به‌سه‌ردا یه‌کلا بـبێته‌وه.