سەرۆکی ئەمەریکا دانۆڵد ترامپ بە شێوەیەکی بەرچاو باجی گومرگی لەسەر هاوردەکانی پۆڵا و ئەلەمنیۆم زیاتر کرد بۆ لە سەدا 25، " بەبێ هیچ جیاکارییەک." ئەمەش لە هەنگاوێکدا کە هیوادارە یارمەتی پیشەسازییەکانی ناو ئەمەریکا بدات.
سەرۆک ترامپ بڕیارێکی دەرکرد بۆ زیادکردنی باجی گومرگ لە سەدا 10 ەوە بۆ لە سەدا 25، بەرپرسێکی کۆشکی سپی وتی ڕێوشوێنە نوێیەکە لە 4 ی مانگی سێوە دەخرێتە بواری جێبەجێکردنەوە.
باجەکە دەچێتە سەر ملیۆنان تەن لەو پۆڵا و ئەلەمنیۆمەوە کە لە کەنەدا و بەڕازیل و کۆریای باشوور و مەکسیک و وڵاتانی دیکەوە هاوردەی ئەمەریکا دەکرێن.
سەرۆک ترامپ بە ڕۆژنامەنووسانی وت بە ئەم هەنگاوە باجی گومرگ لەسەر کانزاکان سادەتر دەکات " بۆ ئەوەی هەمووان بە تەواوی تێبگەن کە مانای چییە." لە سەدا 25 بەبێ جیاوازی یان لێخۆشبوون. ئەوە هەموو وڵاتەکانە، گرنگ نییە لە کوێوە هاتووە، هەموو وڵاتان."
ئەم ڕاگەیاندنانە درێژکراوەی بڕگەی 232 ی ساڵی 2018 ی سەرۆک ترامپ بوو بۆ پاراستنی دروستکەرانی ناوخۆیی پۆڵا و ئەلەمنیۆم لەسەر بنەمای ئاسایشی نیشتیمانی. کاربەدەستێکی کۆشکی سپی دەڵێت لێخۆشبوونەکان کاریگەریی ئەم ڕێوشوێنانەیان لاواز کردووە.
لە کاتی واژۆکردنی فەرمانەکە لە کۆشکی سپی، سەرۆک ترامپ وتی دوای کارەکەی ڕۆژی دووشەممەی باجی گومرگ بەسەر هەموو ئەو وڵاتانەدا دەسەپێنێت کە لە ماوەی دوو ڕۆژی داهاتوودا گومرگ بەسەر کاڵاکانی ئەمەریکا دەسەپێنن، وتیشی بیر لە سەپاندنی باجی گومرگ بەسەر ئۆتۆمبێل و نیمچە گەیەنەر و دەرمانسازیدا دەکاتەوە.
کاتێک پرسیاری لێکرا سەبارەت بە مەترسییەکانی تۆڵەی وڵاتان دژی باجە نوێیەکان، سەرۆک ترامپ وتی " ئاساییە."
سەرچاوە/ ڕۆیتەرز