Accessibility links

وتەبێژی تاڵیبان: خولی شەشەمی دانوستانەکانی ئاشتی نێوان ئەمەریکا و تاڵیبان ڕۆژی چوارشەممە دەست پێدەکات


وێنەری تایبەتی ئەمەریکا بۆ ئەفغانستان زەڵمای خەلیلزاد

وتەبێژی تاڵیبان وتی بەرپرسانی ئەمەریکا و تاڵیبان ڕۆژی چوارشەممە لە قەتەڕ کۆدەبنەوە لەمیانەی خولی شەشەمی دانوستانەکاندا کە ئامانج لێی کۆتای هێنانە بە جەنگی 17 ساڵەی ئەفغانستان.

وتەبێژی تاڵیبان زەبیحوڵا موجاهید بە ڕۆیتەرزی وت " پێشبینی دەکەین لە ماوەی دوو کاتژمێری دیکەدا کۆبوونەوەکە دەست پێبکات دوای ئەوەی شاندی ئەمەریکی دەگات."

ئەمە خولی شەشەمینە لە دانوستانەکانی ئاشتی نێوان ئەمەریکا و تاڵیبان.

نوێنەری تایبەتی ئەمەریکا بۆ ئەفغانستان زەڵمای خەلیلزاد ڕابەرایەتی ئەم خولەی دانوستانەکان دەکات لە دەوحەی پایتەختی قەتەڕ. دیبلۆماتکارێکی ڕۆژئاوا کە لەنزیکەوە چاودێری دانوستانەکان دەکات وتی شاندی ئەمەریکا سەنگ دەخەنە سەر ئاگربەست بۆ ڕێگەخۆشکردن لەبەردەم کۆتای هێنان بە شەڕدا.

بەڵام داواکانی تاڵیبان کشانەوەی هێزەکانی ئەمەریکایە لە وڵاتەکەدا.

سەرچاوە/ ڕۆیتەرز

XS
SM
MD
LG