Accessibility links

ئەمەریکا و تاڵیبان ڕێکەوتن لەسەر کەمکردنەوەی توندوتیژییەکان لە ئەفغانستان


سەرۆکی ئەفغانستان ئەشرەف غەنی لەگەڵ هەردوو وەزیری دەرەوەی ئەمەریکا مایک پەمپیێۆ و وەزیری بەرگری ئەمەریکا مارک ئیسپەردا
سەرۆکی ئەفغانستان ئەشرەف غەنی لەگەڵ هەردوو وەزیری دەرەوەی ئەمەریکا مایک پەمپیێۆ و وەزیری بەرگری ئەمەریکا مارک ئیسپەردا

بەرپرسێکی باڵای وەزارەتی دەرەوەی ئەمەریکا وتی ئەمەریکا و تاڵیبان گەیشتوون بە ڕێکەوتنێک بۆ کەمکردنەوەی توندوتیژیەکان لە ئەفغانستان، ئەمەش لەوانەیە ڕێگە خۆش بکات بۆ کشانەوەی هێزەکانی ئەمەریکا لە ئەفغانستان.

بەرپرسێکی باڵای بەڕێوبەرایەتیەکەی ئەمەریکا لە کۆنگرەیەکی ئاسایشدا لە میونخ وتی ڕێکەوتنی کەمکردنەوەی توندوتیژییەکان بۆ ماوەی حەوت ڕۆژە و هێشتا دەستی پێنەکردووە.

ئەم ڕاگەیاندنە دوای کۆبوونەوەکەی نێوان وەزیری دەرەوەی ئەمەریکا مایک پەمپیێۆ و وەزیری بەرگری ئەمەریکا مارک ئێسپەر و سەرۆکی ئەفغانستان ئەشرەف غەنیدا هات. هەروەها لە ماوەی ڕابردوودا سەرۆکی ئەمەریکا دانۆڵد ترامپ ئاماژەی بەوەدا " هەلێکی باش " هەیە بۆ گەیشتن بە ڕێکەوتنێک لەگەڵ تاڵیباندا سەبارەت بە کەمکردنەوەی هێزەکانی ئەمەریکا لە ئەفغانستان.

ڕێکەوتنەکە لەوانەیە ببێتەهۆی کشاندنەوەی ژمارەیەکی زۆر لە هێزەکانی ئەمەریکا کە یەکێکە لە پاڵنەرە سیاسییەکانی سەرۆک ترامپ دوای ئەوەی چەند جارێک بەڵێنیداوە کۆتایی بە " جەنگە ناکۆتاکان بهێنێت." ئەمەش لەکاتێکدا هەوڵدەدات دووبارە لە هەڵبژاردنەکانی سەرۆکایەتی ئەمەریکادا سەربکەوێت.

بەرپرسە باڵاکەی ئەمەریکا کە نەیویست ناوی ئاشکرا بکرێت وتی ڕێکەوتنی کەمکردنەوەی توندوتیژییەکان سەرتاسەری ئەفغانستان دەگرێتەوە و هەروەها بەسەر هێزەکانی ئەفغانستانیشدا جێبەجێ دەکرێت.

وتیشی " ڕێکەوتنی کەمکردنەوەی توندوتیژییەکان زۆر دیاریکراوە. سەرتاسەری وڵاتەکە و ئەفغانیەکانیش دەگرێتەوە. هەمووشتێک دەگرێتەوە، بۆمبە چێنراوەکانی قەراغ ڕێگاکان و هێرشە خۆکوژیی موشەکیەکانیش دەگرێتەوە."

سەرچاوە/ ڕۆیتەرز

XS
SM
MD
LG