Accessibility links

پاکستان میوانداری خولی دواتری دانوستانەکانی ئاشتی نێوان ئەمەریکا و تاڵیبان دەکات


وەزیری ڕاگەیاندنی پاکستان فوئاد چۆدری وتی خولی دواتری دانوستانەکانی ئاشتی نێوان تاڵیبان و ئەمەریکا لە پاکستان بەڕێوەدەچێت، ئەمەش لە چوارچێوەی هەوڵەکاندا بۆ گەیشتن بە چارەسەرێکی سیاسیی بۆ کۆتایی هێنان بە جەنگی ئەفغانستان.

لە واشنتن وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئەمەریکا وتی ئەمەریکا هیچ بانگهێشتێکی فەڕمی پێنەگەیشتووە بۆ ئەنجامدانی دانوستانەکانی ئاشتی لە ئیسلامئاباد.

وتەبێژی تاڵیبان زەبیحوڵا موجاهید وتی نوێنەرانی تاڵیبان لە هەژدەی مانگی دوودا لەگەڵ نوێنەرانی ئەمەریکادا لە ئیسلامئابادی پایتەختی پاکستان کۆدەبنەوە.

سەرچاوە/ ڕۆیتەرز

XS
SM
MD
LG