Accessibility links

کۆشکی سپی پـرسەنامەی خۆی بۆ کۆچی دوایی جەلال تاڵەبانی بڵاوکردەوە

  • VOA News

ئۆفیسی سکرتێری ڕاگەیاند و ڕۆژنامەوانی کۆشکی سپی پـرسەنامەیەکی بۆ کۆچی دوایی جەلال تاڵەبانی سەرۆکی پـێشووی عێراق بڵاوکردەوە و تیایدا ڕۆڵی تاڵەبانی لە عێراق لە پاش ڕووخاندنی ڕژێمی دیکتاتۆری سەدام حسێن بەرز نرخاند.

دەقی پـرسەنامەکە:

"ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمەریکا پـرسەی تەواوی خۆی ڕادەگەیەنێت بۆ کۆچی دوایی دەوڵەتمەدار و سەرۆکی پـێشووی عێراق جەلال تاڵەبانی. ئێمە وەک نیشتمانپەروەر و هاوبەشێکی ڕاستەقینە یادی دەکەینەوە کە ڕۆڵێکی سەرەکی هەبووە لە گواستنەوەی عێراق لە دیکتاتۆریەتی سەدام حسێن بۆ ئەم دیموکراسیـیە دەستوریـیەی ئەمڕۆ هەیە. لە کاتی ئەم پـرسەیەدا ماتەمینی قوڵی خۆمان ئاڕاستەی خانەوادە و هاوڕێی سەرۆک تاڵەبانی و خەڵکی کۆماری عێراق دەکەین."

XS
SM
MD
LG