وەزیری بەرگری ئەمەریکا لۆید ئۆستن دەڵێت بە جددی گومانی هەیە لەوەی زیادبوونی چالاکییە سەربازییەکانی چین لە نزیک تەنگەی تایوان ئاماژەیەک بن لەسەر نزیکبوونەوەی داگیرکرکردنی تایوان لەلایەن چینەوە.
ئۆستن لە میانەی کۆنفرانسێکی ڕۆژنامەوانیدا لەگەڵ وەزیری دەرەوەی ئەمەریکا ئەنتۆنی بلینکن و هاوتا ژاپۆنییەکانیاندا وتی " زیادبوونی چالاکییە ئاسمانییەکانمان لە تەنگەکاندا بینیوە، زیادبوونی چالاکی کەشتییەکانمان لە دەوروبەری تایوان بینیوە."
وتیشی " بەڵام ئەوە مانای نزیکبوونەوەی داگیرکارییەک بگەیەنێت یان نا، من بە جددی گومانم هەیە لێی."
چین تایوانی دیموکراتخواز بە بەشێک لە خاکەکەی دەزانێت، تایوانیش دەسەڵاتی چین بەسەر دوورگەکەدا ڕەت دەکاتەوە و دەڵێت گەلی تایوان تەنها خۆیان دەتوانن بڕیار لەسەر داهاتووی خۆیان بدەن. چینیش لەم ساڵانەی ڕابردوودا فشارە سیاسی و ئابووری و سەربازییەکانی بۆ سەر تایوان زیادکردووە و بەکارهێنانی هێزیشی بە دوور نەزانیوە بۆ یەکخستنەوەی دوورگەکە لەگەڵ چیندا.
سەرچاوە/ ڕۆیتەرز
ئۆستن: ' بە جددی گومانم " هەیە لەوەی چین نزیک بووبێتەوە لە داگیرکردنی تایوان
