Accessibility links

بەرپرسێکی ئەمەریکی: ئەمەریکا پابەندە بە یارمەتیدانی تایوان لە بەرگریکردن لە خۆیدا


بەرپرسێکی باڵای ئەمەریکا بۆ ئاسیا وتی هەڕەشە و بێزارکارییەکانی چین بەرامبەر تایوان پێویستیەکانی ئەمەریکا بۆ یارمەتیدانی تایوان لە پاراستنی تواناکانی لە بەرگریکردن لە خۆی زیاد دەکات.

یاریدەدەری وەزیری دەرەوەی ئەمەریکا بۆ کاروباری ڕۆژهەڵاتی ئاسیا و دەریای هێمن دانیێڵ کریتێنبرینک لە سینگاپوور وتی ئەمەریکا پابەندە بە یارمەتیدانی تایوانەوە.

کریتینبێرک لە سینگاپوور بە ڕۆژنامەنووسانی وت " لەکاتێکدا هەڕەشە و بێزارکارییەکان لە چینەوە زیاد دەبن، پێم وایە دەبێت ئێمەش بەشێوەیەکی گونجاو وەڵام بدەینەوە."

وتیشی " بەنیازین پابەندی بەرپرسیارێتیەکانمان بین، بەرپرسیارێتی و پابەندبوونمان وەکو بەرد پتەوە."

سەرچاوە/ ڕۆیتەرز

XS
SM
MD
LG