Accessibility links

هیواکان بە جۆو بایدن لە باکور و ڕۆژهەڵاتی سوریا


بەشێکی زۆری دانیشتوانی باکوری و ڕۆژهەڵاتی سوریا چاوەڕێن جۆو بایدن پـۆستی سەرۆکایەتی ئەمەریکا بگرێتەدەست و سیاسەتێکی باشتر لەوەی سەرۆک ترامپ بەرامبەر ناوچەکەیان پـیادەبکات.

ئەسعەد یاسین، ئەندامی ئەنجومەنی سوریای دیموکرات لە شاری ڕەققە دەڵێت ئەمەریکا پـێش هەموو شتێک بەرژەوەندی خۆی لەبەرچاو دەگرێت، بەڵام بەڕێوەبەرایەتیـیەکانی بە شێوازی جیاواز مامەڵە لەگەڵ بابەتەکاندا دەکەن. دەشڵێت هیوادارن بەڕێوەبەرایەتی جۆو بایدن بە شێوەیەکی باشتر لەگەڵ ناوچەکەیان مامەڵە بکات و لەسەر بنەمای بەرژەوەندی هاوبەش کاریان لەگەڵدا بکات.

فازڵ مویسان، هاوڵاتی شاری ڕەققە ئەویش دەڵێت بڕیاری سەرۆک ترامپ بۆ کشانەوەی هێزەکانی ئەمەریکا لە گرێ سپی و سەری کانی کاریگەری خراپی لەسەر ناوچەکە هەبووە و بووەتە هۆی ئاوارەبوونی خەڵکی و دروستبوونی نائارامی. دەشڵێت هیوادارە جۆو بایدن لە ڕووی سیاسی و ئابوری پشتیوانی لە ناوچەکەیان بکات.

درێژەی ڕاپـۆرتەکەی ڕێبەر کالۆ لەم فایلە دەنگیـیەدایە:

please wait

No media source currently available

0:00 0:02:54 0:00
Direct link


XS
SM
MD
LG