Accessibility links

وەزیرەکانی دەرەوەی کۆمەڵەی حەوت هەوڵدەدەن ئەمەریکا ڕوونکردنەوەیەک بدات سەبارەت بە سوریا


وەزیرەکانی دەرەوەی کۆمەڵەی حەوت وڵاتە پێشەسازییە گەورەکە لە کۆبوونەوە ساڵانەکەیاندا ئەوروپا و ژاپۆن و هەوڵدەدەن وڵاتە یەکگرتووەکان ڕوونکردنەوەیەکیان بداتێ سەبارەت بە کۆمەڵێک لە بابەت و هەروەها سەبارەت بە سوریاش.

کۆبوونەوە لوتکەکە دوو ڕۆژ دەخایەنێت و لە توسکانا بەڕێوەدەچێت لە کاتێکدا دێت کە کۆمەڵێک کەشتیگەلی جەنگی ئەمەریکی نزیک دەبنەوە لە دورگەیەکی کۆریا.

بەڵام شەڕی ناوخۆی سوریا لەوانەیە زاڵ ببێت بەسەر گفتوگۆکاندا و ئیتاڵیاش بەیاننامەیەکی کۆتایی دەردەکات و هەوڵەکانی نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ کۆتایی هێنان بە شەڕە شەش ساڵەکەی سوریا زیاددەکات.

هەروەها ئەم کۆبوونەوەیە هەلێک دەدات بە ئیتاڵیا و فەڕەنسا و بەریتانیا و ژاپۆن بۆ گفتوگۆکردن لەگەڵ وەزیری دەرەوەی ئەمەریکا ڕێکس تیلەرسن سەبارەت بەوەی کە ئایا واشنتن ئێستا پابەندە بەوەوە کە بەشار ئەسەد لاببات یان نا.

سەرچاوە / ڕۆیتەرز

XS
SM
MD
LG