سەرۆکی ئەرکانی لەشکری ئەمەریکا ئەو هەواڵانە ڕەتدەکاتەوە کە دەڵێن ئەمەریکا بە نیازە نزیکەی هەزار سەرباز لە سوریا بهێڵێتەوە.
جەنەراڵ جۆزێف دەنفۆرد لە ڕاگەیاندنێکدا گوتی هیچ گۆڕانکاریـیەک بەسەر ئەو پـلانە نەهاتووە کە لە مانگی دوو بۆ کشانەوەی هێزەکان لە سوریا ڕاگەیاندرا. گوتیشی بەردەوامن لەسەر ڕێنمایـیەکانی سەرۆک ترامپ بۆ کەمکردنەوەی ژمارەی ئەو هێزانەی لە سوریا ماونەتەوە.
پـێشتر رۆژنامەی واڵ ستریت ژۆرناڵ نووسیبووی لە پاش ئەوەی وتووێژەکانی ئەمەریکا لەگەڵ تورکیا و هێزە کوردیـیەکان و هاووپەیمانانی ئەوروپایی لە پـێکهێنانی ناوچەیەکی ئارام لە باکوری سوریا شکستیان هێنا، ئێستا ئەمەریکا بە نیازە لە دوای کشانەوەی هێزەکان نزیکەی 1000 سەرباز لە سوریا بهێڵێتەوە.