Accessibility links

یو ئێن خوازیاری "ڕێگایەکی پارێزراو" بۆ گەیاندنی یارمەتی بە پەناخوازانی باشوری ڕۆژئاوای سوریایە


شەڕی نێوخۆیی حەوت ساڵەی سوریا بۆتە هۆی گیانی لە دەستدانی زیاتر لە ٤٠٠،٠٠٠ کەس و ملیۆنها کەسیشی لە نێوخۆ و دەروە ئاوارە کردووە.

ئاژانسی پەناخوازانی یو ئێن هەینی داوای لە لایەنەکانی شەڕ لە سوریای کرد ڕێگایەک بۆ ناردنی کۆمەک و دروستکردنی سەرپەنا بۆ دەیان لە خەڵکی سوریا دابین بکەن ئەوانەی لە ئاکامی شەڕی قورس لە ناوچەکانی باشوری رۆژهەڵاتی وڵات شار و ماڵی خۆیان جێ هێشتووە.

هێزەکانی حکومەتی بەشار ئەسەد، بە پشتیوانی ئاسمانی ڕووسیا، لە ١٩ی مانگی ٦ی زاینی کرداری وەرگرتنەوەی چەند بەش لە ئوستانی دەرعا و ناوچەکانی نزیک قەنیترەیان لە ئوپوزسیۆنی سوریا دەست پێکرد کە وای کرد دەیان کەس لە دانیشتوانی ناوچەکان بۆ لای سنوورەکانی ئوردون و ئیسڕایل پەڕێوەبن.

بە زیادبوونی خێرای ژمارەی ئاوارەکان بە زیاتر لە ٣٢٠ هەزار کەس، یو ئێن داوای لە حکومەتی ئوردون کرد سنورەکانی خۆی بە ڕووی پەناخوازانی سوریا ئاوەڵا بکاتەوە. ئوردۆن و ئیسڕایل گوتوویانە کە ڕێگا نادەن پەناخوازان بە سنورەکانی ئەوان دا بپەڕنەوە. ئوردۆن لە ماوەی حەوت ساڵی ڕابردوودا ٦٥٠ هەزار پەناخوازی سوریای وەرگرتوە.

بە گوێرەی ڕاپۆرتی ڕۆیتێرز، ئاژانسی بەرزی پەناخوازانی یو ئێن رایگەیاندووە ئامادەییی هەیە لە گەڵ حکومەتەکانی سوریا و روسیا وتووێژ بکات کە سەبارەت بە گەڵاڵەی خۆی بۆ سازکردنی بنکەکانی تایبەتی بۆ دابین کردنی ئامادەکاری سەرەتایی بۆ گەڕاندنەوەی ئاوارەکانی سوریا بۆ شار و ماڵەکانی خۆیانە.

بە گوتەی ئاندرێ ماهاجیچ گوتەبێژی ئەو ناوەندەی نێونەتەوەیی بەپرسیاری پێڕاگەیشتن بە کارەکانی پەناخوازانە، لە ماوەی شەش مانگی یەکەمی ٢٠١٨ی زاینی، نزیک بە ١٣،٠٠٠ ئاوارەی سوریا لە وڵاتانی دەورووبەر بۆ سوریا، و هەروەها ٧٥٠،٠٠٠ کەس کە لە نێوخۆی وڵات دا ئاوارەببوون، بۆ شارەکان و ماڵەکانیان گەڕاونەتەوە.

XS
SM
MD
LG