Accessibility links

پەیامنێری ئەلحوڕە: کۆبوونەوەیەکی گەورەی لەشکری لە وەزارەتی بەرگری بەڕێوەدەچێت


پەیامنێری کەناڵی ئەلحوڕە لە وەزارەتی بەرگری ئەمەریکا دەڵێت لە ئێستادا کۆبوونەوەیەکی گەورە لە وەزارەتەکە بەڕێوەدەچێت سەبارەت بە تەقینەوە خوێناویـیەکەی ئەمڕۆ چوارشەممەی شاری مەنبجی باکوری سوریا کە تیایدا ژمارەیەک سەربازی ئەمەریکایی و شەڕڤان و خەڵکی سیڤیل گیانیان لەدەست دا.

پەیامنێرەکە دەڵێت لە کۆبوونەوەکە فەرماندەکانی هەموو بەشەکانی لەشکر بەشدارن لەگەڵ فەرماندەیتی ناوەندی لەشکری ئەمەریکا. دەشڵێت هاوکات لە ڕێگەی ڤیدیۆ کۆنفرانسەوە لە پەیوەندیدان لەگەڵ سەرۆک ترامپدا.

لە لایەکی دیکە کاربەدەستێک لە وەزارەتی بەرگری بۆ ئەلحوڕەی ڕاگەیاندووە هێشتا هیچ بڕیارێک لە بارەی کاردانەوەی ئەمەریکا نەدراوە، بەڵام سەرۆک ترامپ لەگەڵ ئەوەدایە وەڵامدانەوەیەکی لەشکری بۆ هێرشەکە هەبێت.

لەوەتای هێزەکانی ئەمەریکا لە سوریادان ئەمە یەکەم جارە ئەو زیانە گیانیە بەر هێزەکانی ئەمەریکا بکەوێت. کاربەدەستێکی ئەمەریکا بە ڕۆیتەرزی گوتووە لەو تەقینەوەیەی لە بەردەم چێشتخانەیەکی شاری مەنبج ڕووی دا 4 سەرباز کوژراون و 3 ی دیکە برینداربوون.

XS
SM
MD
LG