Accessibility links

ئەنجومەنی نوێنەرانی ئەمەریکا دەنگ بۆ هەڵپەساردنی پلانی وەرگرتنی پەنابەرانی عێراق و سوری دەدات


ئەنجومەنی نوێنەرانی ئەمەریکا دەنگی دا بۆ هەڵپەساردنی پـلانێـکی سەرۆک ئۆباما بۆ وەرگرتنی 10 هەزار پەنابەری عێراقی و سوریایی لە سـاڵی ئایندەدا.

ئەنجومەنەکە کە زۆرینەی لە کۆماریـیەکانە ئەمڕۆ پـێـنجشەممە بە دەنگی 289 بەرامبەر 137 پـشـتیوانی لە هەڵپەساردنی پـلانەکەی سەرۆک ئۆباما کرد.

هێشـتا ڕوون نیـیە ئەنجومەنی سینات هەڵوێستی چۆن دەبێت. بەڵام هەرچۆنێـک بێت سەرۆک ئۆباما بەڵێنی داوە هەر هەوڵێـک بۆ هەڵپەساردنی پـلانەکەی ڤیتۆ بکات.

ژمارەیەک لە ئەندامانی کۆنگرێسی ئەمەریکا مەترسـیـیان هەیە کەسانی تێرۆرسـت لە نێو ئەو پەنابەرانە خۆیان بە وڵاتەکەدا بکەن و هێرشی تێرۆرستی بە هاوشێوەی ئەوەی هەفتەی ڕابردوو پاریس ئەنجام‌بدەن.

ژمارەیەکیش لە یاسادانەران داوا لە دەزگای لێکۆڵینەوەی فیدراڵی ئەمەریکا FBI دەکەن دڵنیایان بکاتەوە ئەو کەسانەی وەکو پەنابەر دێنە وڵاتەکەوە نابنە جێی مەترسی بۆ سەر ئاسایشی نیشـتیمانی ئەمەریکا.

XS
SM
MD
LG