به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی سه‌رۆک ئۆباما ئه‌و هێرشه‌ی ڕۆژی پـێـنجشه‌ممه‌ی سه‌ر ڕۆبه‌رت فۆردی باڵیۆزی خۆی بۆ سوریا سه‌رزه‌نشتکرد.
وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه گوتی له‌و ده‌مه‌ی به‌ڕێز فۆرد خۆی بۆ کۆبوونه‌وه له‌گه‌ڵ که‌سایه‌تیـیه‌کی ئۆپـۆزسیۆنی سوریادا له دیمه‌شق ئاماده ده‌کرد، ڕووبه‌ڕووی کۆمه‌ڵێـک که‌سـانی توڕه و گێره‌شێوێن بووه‌ته‌وه که ژماره‌یان نزیکه‌ی 100 که‌س ده‌بوو و به هوتافکێشـان بۆ پـشـتیوانیکردن له حکومه‌تی سوریا، به‌رد و ته‌ماته‌یان گرتووه‌ته به‌ڕێز فۆرد.
باڵیۆز فۆرد له‌و هێرشه زیانی پـێنه‌گه‌یشت، به‌ڵام چه‌ند ئۆتۆمبیلێـکی باڵیۆزخانه زیانی زۆریان پـێـگه‌یشتووه.
گوته‌بێژی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه مارک تۆنه‌ر هێرشه‌که‌ی سه‌رزه‌نشتکرد و به ڕه‌فتارێـک ناوی برد که جێـی لێخۆشبوو‌ن نیـیه و گوتی ئه‌وه به‌شێـکه له‌و هه‌ڵمه‌ته به‌رده‌وامه‌ی ده‌کرێت بۆ ترسـاندنی دیپـلۆماتانی ئه‌مه‌ریکایی. گوته‌بێژی کۆشـکی سـپی جه‌ی کارنی ڕووداوه‌که‌ی به بێ پاساو و ناڕه‌وا ناوزه‌دکرد.
گوته‌بێژه‌که‌ی وزاره‌تی ده‌ره‌وه هه‌روه‌ها ئه‌و ئیدعایانه‌ی حکومه‌تی سوریای ڕه‌تکرده‌وه که گوایه ئه‌مه‌ریکا هانی کۆمه‌ڵه چه‌کداره‌کان ده‌دات په‌لاماری هێزه‌کانی ئاسایشی سوریا بده‌ن. به‌ڕێز تۆنه‌ر گوتی حکومه‌تی سوریا ده‌یه‌وێت به‌م قسانه سه‌رنجی جیهان لابدات له‌سه‌ر ئه‌و سه‌رکوتکردنه‌ی له دژی نه‌یارانی به‌رپای ده‌کات.