Accessibility links

سوید داوای ڕوونکردنەوە لە ئەمەریکا دەکات


باڵیۆزی سوید لە واشنتن داوای ڕوونکردنەوەیەکی کرد لە وەزارەتی دەرەوەی ئەمەریکا کرد لەسەر ئەو قسەیەی سەرۆک ترامپ وتویەتی سوید کێشەی ئاسایشی لەگەڵ کۆچبەراندا هەیە.

سەرۆکی ئەمەریکا لە کۆبوونەوەیەکی جەماوەریدا لە فلۆریدا لەسەر پێویستی پاراستنی ئاساییشی ئەمەریکا وتی " سەیرکەن چی ڕوودەدات لە ئەڵمانیا، سەیرکەن شەوی ڕابردوو چی ڕوویدا لە سوید، کێ بیری ئەوەی هەبوو؟ سوید، خەڵکانێکی زۆری وەرگرت، کێشەیەکی زۆری بۆ دروست بووە کە خۆی باوەڕی نەدەکرد بۆی دروست ببێت."

سەرۆک ترامپ ڕوونی نەکردەوە مەبەستی لەو قسانە لەسەر سوید چی بوو، ئەمەش زۆرێک لە سویدیـیەکانی سەرسام کرد.

کاتارینا ئاکسلسنی وتەبێژی دەرەوەی سوید وتی " ئەمڕۆ پرسیارێکمان ئاڕاستەی وەزارەتی دەرەوەی ئەمەریکا کردووە، هەوڵدەدەین ڕوونکردنەوەیەکمان دەست بکەوێت."

سەرچاوە/ ڕۆیتەرز

XS
SM
MD
LG