Accessibility links

خوێندکارێکی ئەمەریکی ڕووبەڕووی زیندان دەبێتەوە لەسەر یارمەتیدانی ڕێکخراوی داعش


خوێندکارێکی پێشووی زانکۆیەکی شیکاگۆی ئەمەریکا بە تۆمەتی هەوڵدان بۆ دابینکردنی پشتیوانی ماددی بۆ ڕێکخراوی داعش تۆمەتبارکرا.

پارێزەرانی گشتی وتیان تۆماس ئۆسادزینسکی تەمەن 22 ساڵ کۆدێکی کۆمپیوتەری نوسیوەتەوە تاوەکو یارمەتی داعش بدات دزە بکەنە ئەو بەرنامانەوە کە ڕیکلامەکانی داعش قەدەغە دەکات. خوێندکارەکەی پێشووی زانکۆی دیپاوڵ کە لە شیکاگۆ لە دایک بووە، لە ساڵی 2019 دا دەستگیرکرا، ڕووبەڕووی زیاتر لە 20 ساڵ زیندانیکردن بۆتەوە.

پارێزەرەکەی تۆماس، جۆشوا هێرمان وتی دۆسیەکە سەنگی خستۆتەسەر مافی ئازادی ڕادەربڕین و تۆماس مافی ئەوەی هەبووە ڤیدیۆکان پیشان بدات و سەیرییان بکات.

هێرمان لە دادگادا وتی " حەزکردن بە داعش نایاسایی نیە."

بەڵام پارێزەرانی گشتی دەڵێن گوایە تۆماس بە هەماهەنگی یاخود لەژێر فەرمانی داعشدا کاریکردووە. بەرپرسان دەڵێن تۆماس باسی لە تواناکانی کردووە لە کۆمپیوتەردا و وتویەتی زمانی عەرەبی دەزانێت، هەروەها وتوشیەتی ئەگەر پێویست بکات دەمانچە یاخود تەقەمەنی بەکاردەهێنێت بۆ خۆدزینەوە لە یاسا.

پارێزەری یاریدەدەری ئەمەریکی مێلۆدی وێڵز وتی تۆماس وەڵامی فەرمانەکانی داعشی داوەتەوە تاوەکو " لەڕووی ئەلیکترۆنیەوە یارمەتیان بدات."

وتی " هیچ سەربەخۆییەک لەمەدا نیە."

دادگاییەکەی تۆماس دوو هەفتەی خایاند و دەستەی سوێندخۆران ڕۆژی دووشەممە لە دادگای فیدڕاڵی شیکاگۆدا بڕیاری خۆیاندا.

سەرچاوە/ دەنگی ئەمەریکا

XS
SM
MD
LG