شه‌ریف هه‌ژاری مامۆستا له زانکۆی سلێمانی و خوێندکاری دوکتورا له دیپلۆماسی له به‌ریتانیا ده‌ڵێت که کوشتنی قاسم سوله‌یمانی، به‌رپرسی سوپای قودسی سه‌ر به سوپای پاسدارانی کۆماری ئیسلامی ئێران و ئه‌بوو مه‌هدی موهه‌ندێس، جێگری فه‌رمانده‌ی هێزه‌کانی حه‌شدی شه‌عبی، بۆ خۆی په‌یامێکی نه‌گۆری ئه‌مه‌ریکا بۆ ئێرانه که ئه‌مه خاڵێکی وه‌رچه‌رخانه که ته‌نانه‌ت ئه‌گه‌ر شه‌ری ئه‌مه‌ریکا و ئێرانیشی به‌دوا دابێت ئێمه له پشتیوانی بۆ دێمۆکراسیخوازان هه‌نگاوی خۆمان درێژه پێده‌ده‌ین.
به‌رێز هه‌ژاری پێش بینی ده‌کات که ڕه‌نگه ئێران له ڕیگای میلیشاکانه‌وه وا‌بکات که ده‌وله‌تی عێراق هه‌ندێک کاردانه‌وه وه‌ک ده‌ربڕینی ناره‌زایه‌تی هه‌بێت نه‌ک شتی تر چونکه حکومه‌تی عێڕاق لاوازه و له ئه‌و ئاسته‌دا نیه که هه‌ڵوێستی دیکه‌ی هه‌بێت.
یه‌که‌م: ئه‌گه‌ر ئێران کاردانه‌وه بنوێنێت ئه‌و ده‌وڵه‌تی ئه‌مه‌ریکا ئاماده‌یه کاردانه‌وه‌ی توندتر بنوێنیت.
دووهه‌م: ئه‌گه‌ر ئێران کاردانه‌وه‌ی نه‌بیت، ئه‌وه ئیعتباری ده‌ڕووخێت و پێم وایه له ماوه‌ی داهاتوودا خۆپێشاندانه‌کان ئێران ده‌گرێته‌وه و ده‌وڵه‌تی ئیران ئیعتباری نامێنێت و ئه‌گه‌ری که‌وتنیشی زیاتر ده‌بێت.