Accessibility links

ئەندامێکی کۆماری ئەنجومەنی نوێنەران لە هێرشێکدا لە ڤێرجینیا برینداردەبێت


ئەندامێکی کۆماری ئەنجومەنی نوێنەرانی ئەمەریکا لە هێرشێـکدا بۆ سەر شوێنێـکی یاری بەیسبۆڵ لە ویلایەتی ڤێرجینیا برینداربوو.

ئەمڕۆ چوارشەممە چەکدارێک تەقەی لە ژمارەیەک کەس کرد لە شوێنێـکی یاری بەیسبوڵ لە ناوچەی ئەلیگزاندریای ڤێرجینیا و لە ئاکامدا نزیکەی 5 کەس برینداربوون، لەوانە ستیڤ سکەڵیس ئەندامی گەورەی کۆماری نێو ئەنجومەنی نوێنەران.

پـۆلیسی ئەلیگزاندریا ڕاگەیاندنێـکی لەسەر تویتەرەکەی خۆی بڵاوکردەوە و گوتی تەقە لەو ناوچەیە کراوە و پـێدەچێت هێرشبەرەکە دەسـتگیرکرابێت. داواشی لە خەڵکی کرد لە ناوچەکە خۆیان دور بگرن هەتا کارمەندانی فریاگوزاری بە خێرایی بتوانن بگەنە ناوچەکە.

مۆ برۆکس کە ئەویش ئەندامێـکی دیکەی کۆماری ئەنجومەنی نوێنەرانە بە کەناڵی CNN ی گوت ئەوان لەو شوێنە بوون بۆ یاریەکی ساڵانەی خۆیان، بەڵام کەسێـک هاتووە تەقەی لێ کردوون و چەند کەسێـک برینداربوون، لەوانە کۆنگرێسمان ستیڤ کە گولـلەیەک بەر ڕانی کەوتووە.

بەپـێی دوایـین هەواڵ چەکدارەکە دەسـتگیرکراوە و هێشتا هۆکاری هێرشکردنەکە نەزانراوە.

شان سپایسەر گوتەبێژی کۆشکی سپـی گوتی سەرۆک ترامپ لە بارەی ڕووداوەکەوە ئاگادارکراوەتەوە.

XS
SM
MD
LG