وەزارەتی دەرەوەی ئەمەریکا لە بەیاننامەیەکدا وتی نوێنەری تایبەتی ئەمەریکا بۆ یەمەن سەردانی کەنداو دەکات بۆ " بەرەوپێشبردنی هەوڵەکان بە ڕابەرایەتی نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ فراوانکردنی ئاگربەست و دەستپێکردنی پڕۆسەیەکی ئاشتی گشتگیر."
وەزارەتی دەرەوەی ئەمەریکا وتی تیم لیندەرکینگ " لەگەڵ یەمەنی، سعودی، ئیماڕاتی، عومانی و هاوبەشە نێودەوڵەتییەکاندا کۆدەبێتەوە بۆ تاوتوێکردنی هەنگاوە پێویستەکان بۆ پاراستنی ئاگربەستێکی بەردەوام و دەستپێکردنی پڕۆسەیەکی سیاسیی کراوە بە نێوەندگری نەتەوە یەکگرتووەکان، هاوکات دڵنیابوونەوە لە هەوڵە بەردەوامەکان بۆ کەمکردنەوەی قەیرانی ئابووری و ئازار و ناڵەی یەمەنییەکان."
سەرچاوە/ ڕۆیتەرز
ئەمەریکا: نوێنەری ئەمەریکا بۆ یەمەن سەردانی کەنداو دەکات