Accessibility links

بەرپرسانی ئەمەریکا و ژاپۆن و کۆریای باشوور تاوتوێی کۆریای باکوور دەکەن


وەزارەتی دەرەوەی ژاپۆن وتی بەرپرسانی ئەمەریکا و کۆریای باشوور و ژاپۆن لە 3 ی مانگی شەشدا کۆبوونەوەیەک ئەنجام دەدەن و تاوتوێی کۆریای باکوور دەکەن، کە باوەڕوایە ئامادەکاری بکات بۆ تاقیکردنەوەی چەکی ناوەکی و لەم هەفتەیەشدا سێ موشەکی تاقیکردەوە.

وەزارەتەکە وتی نوێنەری تایبەتی ئەمەریکا بۆ کۆریای باکوور سونگ کیم و هاوتاکانی لە ژاپۆن و کۆریای باشوور بەشداری کۆبوونەوەکە دەکەن.

ئەمەش دوای ئەوە دێت لە ماوەی ڕابردوودا چین و ڕووسیا لە ئەنجومەنی ئاسایشی نێودەوڵەتی سەر بە نەتەوە یەکگرتووەکاندا ڤیتۆیان دژی پێشنیارەکەی ئەمەریکا بەکارهێنا بۆ سەپاندنی سزای زیاتر بەسەر کۆریای باکووردا، بە ئاشکرا بۆ یەکەمین جار لە دوای ساڵی 2006ەوە کاتێک دەستیان کرد بە سەپاندنی سزا بەسەر پیۆنگیانگدا، ئەنجومەنەکەیان دابەش کرد.

لە کۆی 15 ئەندامەکەی ئەنجومەنی ئاسایشی نێودەوڵەتی تەنها چین و ڕووسیا دژی پێشنیارەکە دەنگیانگدا، لە پێشنیارەکەدا باس لە قەدەغەکردنی هەناردەکردنی تۆباکۆ و نەوت کراوە بۆ کۆریای باکوور. هەروەها باس لەوە کرابوو گروپی هاککەرانی لازاروس بخرێتە لیستی ڕەشەوە، کە ئەمەریکا دەڵێت پەیوەندیی بە کۆریای باکوورەوە هەیە.

لە ماوەی 16 ساڵی ڕابردوودا ئەنجومەنی ئاسایشی نێودەوڵەتی یەکگرتوو بوون لە سەپاندنی سزا بەسەر کۆریای باکووردا تاوەکو سەرچاوەی ئەو داهاتە ببڕن کە کۆریای باکوور بۆ پەرەپێدانی بەرنامە موشەکی و ناوەکییەکەی بەکاریدەهێنێت. دوایین جار لە ساڵی 2017 دا بوو سزای نوێی بەسەردا سەپاند.

سەرچاوە/ ڕۆیتەرز

XS
SM
MD
LG