Accessibility links

ڤایرۆسی کۆرۆنا هەڕەشەی پەکخستنی مەشقە سەربازییەکانی نێوان ئەمەریکا و کۆریای باشوور دەکات


وەزیری بەرگری ئەمەریکا مارک ئێسپەر و وەزیری بەرگری کۆریای باشوور جیونگ کیۆنگ دو

بەرپرسانی کۆریای باشوور دەڵێن سیئۆل و واشنتن لە هەوڵدان ڕێکبکەون لەسەر قەبارە و مەودا و ڕێکەوتی مەشقە سەربازییە ساڵانە هاوبەشەکەی نێوان دوو وڵاتەکەدا، لەکاتێکدا بڵاوبوونەوەی پەتای کۆرۆنا هەڕەشەی دروستکردووە بۆ سەر گواستنەوەی هێزەکانی ئەمەریکا.

بەرپرسانی کۆریای باشوور وتیان وەزیری بەرگری وڵاتەکە جیونگ کیۆنگ دو و وەزیری بەرگری ئەمەریکا مارک ئێسپەر لەڕێی پەیوەندییەکی تەلەفونیەوە قسەیان کردووە، بەڵام بڕیاریان لەسەر وردەکاریی مەشقەکان نەداوە کە هەمیشە لە سەرەتای مانگی هەشتدا دەست پێدەکات.

بەرپرسێکی کۆریای باشوور کە بەهۆی هەستیاری بابەتەکەوە نەیویست ناوی ئاشکرا بکرێت وتی " بەردەوام دەبین لە چاودێریکردنی پێشهاتەکان و دیاریکردنی فراوانی و ڕێکەوت و جۆری مەشقەکان."

وتیشی " پێویستە ئەوە بکەین کە گرنگە، سەلامەتی گرنگە بەڵام ئامادەبوونیشمان لەڕووی سەربازییەوە هەر گرنگە. "

زیادبوونی حاڵەتەکانی توشبوون بە ڤایرۆسی کۆرۆنا کە پەیوەستن بە هێزەکانی ئەمەریکاوە نیگەرانی لای کۆریای باشوور دروستکردووە. شاری بینگتایک کە بنکەیەکی گەورەی سەربازیی ئەمەریکای لێیە، داوای لە حکومەتی کۆریای باشوور کرد دڵنیا بێتەوە لە پشکنینی هەموو سەربازە ئەمەریکییەکان پێش ئەوەی بگەنە شارەکە.

نزیکەی 28,000 سەربازی ئەمەریکا لە کۆریای باشووردا هەن.

سەرچاوە/ ڕۆیتەرز

XS
SM
MD
LG