به‌رپـرسانی وڵاته یه‌کگرتووه‌کانی ئه‌مه‌ریکا ده‌ڵێن پـێشبینی ده‌کرێت ئه‌مڕۆ هه‌ینی رۆبه‌رت به‌یلز عه‌ریف له سوپای له‌شکری ئه‌مه‌ریکا به فه‌رمی به 17 تۆمه‌ت تاوانباربکرێت که په‌یوه‌ستن به کوشتنی کۆمه‌ڵێـک خه‌ڵکانی سیڤیلی ئه‌فغانی، له میانه‌ی هه‌ڵمه‌تێکی کوشتنکاری له دوو گوندی سه‌ر به پارێزگای قه‌نده‌هاری باشوری ئه‌فغانستان.
له‌و باره‌یه‌وه به‌رپرسانی ئه‌مه‌ریکایی ده‌ڵێن عه‌ریف رۆبه‌رت به‌یلز ڕووبه‌ڕووی 6 تاوانی دیکه ده‌بێته‌وه په‌یوه‌ست به هه‌وڵی ناوبراو بۆ کوشتن و هه‌روه‌ها 6 تۆمه‌تی دیکه‌ی په‌یوه‌ست به په‌لاماردان که په‌یوه‌ندیـیان به هه‌ڵمه‌تی ده‌ستڕێژکردنه‌که‌ی 11 ی ئه‌م مانگه هه‌یه.
ئه‌وه‌ی شایانی باسه رۆبه‌رت به‌یلز وا بۆ 11 ساڵه سه‌ربازه له سوپای وڵاته یه‌کگرتووه‌کانی ئه‌مریکادا، ناوبراو هه‌نووکه له به‌ندیخانه‌ی سه‌ربازگه‌ی ناسراو به فۆرت لێڤن وێرث به‌ندکراوه ، ئه‌م بنکه له‌شکریه له ستانی که‌نساسی ئه‌مریکایه.
ئه‌وه‌ی جێی ئاماژه‌یه، ده‌گوترێت که گوایه عه‌ریف رۆبه‌رت به‌یلز له بنکه له‌شکریه‌که‌ی خۆی له هه‌رێمی باشوری ئه‌فغانستان له تاریکی شه‌ودا و به نهێنی چووته ده‌ره‌وه و 9 منداڵ و 8 که‌سی گه‌وره‌ی کوشتووه.
له لایه‌کی تره‌وه ، خانه‌واده‌ی ئه‌وانه‌ی به ده‌ستی ئه‌م سه‌ربازه کوژرابوون ئه‌مڕۆ گوتیان که ئه‌وان گه‌ره‌کیانه عه‌ریفی ئه‌ریکایی له سه‌ر خاکی ئه‌فغانستان دادگایی بکرێت.
هاوکات کوشتنی ئه‌و هاوڵاتیه سیڤیلیه ئه‌فغانیانه زیاتر په‌یوه‌ندیـیه‌کانی نێوان ئه‌مه‌ریکا و ئه‌فغانستانی گرژ و ئاڵۆز کرد ، ئه‌و په‌یوه‌ندیانه‌ی که خۆیان هه‌نووکه له‌ر‌زۆکن .