که‌شـتی ئاسمانی ئه‌مه‌ریکایی دسکه‌ڤه‌ری که کۆتایی به کاره‌کانی هاتووه، له فڕۆکه‌خانه‌ی ده‌ڵه‌س نێونه‌ته‌وه‌یی له باکوری ڤێرجینیا نیشێنرایه‌وه و ئێسـتا له‌وه‌دایه به‌ره‌و مۆزخانه‌ی فڕۆکه‌وانی (National Air and Space Museum's Steven F. Udvar-Hazy Center ) بـبرێت.
ئه‌م که‌شـتیـیه ته‌مه‌ن 28 سـاڵه ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه ناوه‌ندی ئاسـمانی که‌نه‌دی له سـتانی فلۆریدا جێهێشت به‌سه‌ر فڕۆکه‌یه‌کی تایبه‌تی بۆینگی جۆری 747 ی ئاژانسی ئاسمانی ئه‌مه‌ریکا NASA .
که‌شـتیـیه‌که به‌ر له‌وه‌ی بۆ فڕۆکه‌خانه‌ی ده‌ڵه‌س بـبرێت به‌سه‌ر شوێنه ناوداره‌کانی واشنتنی پایته‌ختدا سوڕێنرایه‌وه، یه‌ک له‌وانه (ناشناڵ مۆڵ) که له‌وێ خه‌ڵـکێـکی زۆر گردبووبوونه‌وه بۆ دیتنی و هه‌روه‌ها وێنه‌گرتنی.